ڕۆمانس لە نێتو زیاد بوونی تەڵاق!: ئەمڕۆ لە زۆربەی ڕۆژنامەکانی بەریتانیادا هەواڵی کاریگەری
ئەو ماڵپەڕەیان بڵاوکردەوە کە بە هۆیەوە کۆنە خۆشەویستان یەک ئەگرنەوە، کە بەم دوایییە بە پێی سەرژمێرییەکانی خزمەتگوزاری ئامۆژگاری کردن لە ووڵاتدا دەرکەوتووە کەوا
ئەو ماڵپەڕە ڕێژەی تەڵاقدانی زیاتر کردووە.
قسەکەرێک بە ناوی کارۆلین بوڵ-ئێدواردز بە بی.بی.سی ئۆنلاینی گووتووە کەوا نزیکەی 12 ملیۆن(!) با زەقتر بیڵێین نزیکەی %47 ی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی ئەم ووڵاتە (واتە نزیکەی نیوەی)
لەو سایتە خۆیان ناونووس کردووە!!
جێگای ئاخو خەفەتە(بۆ هەردوولاش) کەوا ڕێژەی تەڵاق لە 1000 کەسدا 13.9 بووە لە ساڵی 2003دا وە نزیکەی 150000 منداڵ گیرۆدەی تەڵاقی دایکو باوکیان بوون. هەندێک ئەڵێن چاتو ئەنتەرنێت بە یەک گەیشتنی ئاسان کردووەو ئەوانی دیکەش ئەڵێن خیانەتکردنی ئاسان کردووە!!
سەرچاوە