AOL پەیوەندی كردن لە لینوكسدا: دابەشكەری وەشانەكانی لینوكس لە ئەمەریكا Linspire ، دەرچوونێكی بێتای بەرنامەی پەیوەندی كردن لە ڕێگەی هێڵی تەلفۆنەوە خستۆته ڕوو، لە شێوەی سەرچاوە كۆدی كراوەدا open source.
لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە بەشداربووانی كۆمپانیای بەناوبانگی ئەمەریكایی AOL دەتوانن لە هێڵی تەلەفۆنەكانیانەوە سوود لە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت وەربگرن. شایەنی ناسە ئاسانكاریی لە ڕووی دامەزراندن و ڕێكخستنی بەرنامەكە بە گوێرەی AOL لە سیستەمەكەدا كراوە.
بەرنامەكە لە لاپەڕەی
Linspire ئامادەیە
بۆ دابەزاندن بە خۆڕایی، بۆ هەموو بەشداربوویەكی AOL، بە هەردوو جۆری داوانامە و كۆدە كراوەكە، ئەم دەرچوونە
بێتایە هیچ جۆرە پاڵپشتییەكی لێ ناكرێت لە لایەن AOL ەوە، تاكوو دەرچوونە تەواوەتییەكە دێتە بەرهەم.
هەروەك لە
پەیامەكانی Linspire دا هاتووە، بەشداربووانی AOL ئەوانەی كه بەكارهێنەرانی سیستەمی لینوكسن، یەكەم جاریان نییە، هەلی لەم شێوەیەیان بۆ بڕەخسێت، لە مانگی ٢ـی ئەمساڵدا لە ڕێگەی ISDN و مۆدێمەوە توانیان سوود خزمەتگوزاری AOL وەربگرن.
سەرچاوەی هەواڵ
داگرتن AOL Dialer for Linux