کە ناوت دەوڵەت بوو چی ناکرێ؟: لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا جامایکای خاوەن 2.5 ملیۆن دانیشتوان بە بودجەیەکی 5 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بە نیازە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت بە بەلاش بۆ کۆمەڵگاکانی ئەو دورگەیە دابین بکات.
ووڵاتەکە بەتەمایە تا نزیکەی ساڵی 2010 زیاد لە 60 بنکەی ئەنتەرنێت لە جێگا گشتییەکانی وەک دایرەی پۆستەدا دابنێت!
لەنێو ئەم دانیشتوانەدا تەنها %5 ی خەڵک ئەنتەرنێت بەکار ئەهێنن، هۆیەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نرخە گرانەی خزمەتگوزارییەکە هەیەتی لە ووڵاتی ناوبراودا.
ووڵاتەکە هەر لە ڕێوە بەتەمایە خەڵکەکە جەریمەکانو باقی هەندێ کارو باری دیکەی باجو ئەم جۆرەکارانە بتوانن لە ڕێگای ئەنتەرنێتو بە بەلاش ئەنجامیان بدەن، سەرەڕای ڕێگا خۆشکردن بۆیان تا چیتر لە لێواری دنیای پەیوەندیدا نەژین.
(ئێمە چیمان لەوان کەمترە؟)