نۆكیا پاراستن بۆ مۆبایلەكانی سازدەكات: لە پێناو پاراستن و پارێزی بەرهەمەكانیدا، كۆمپانیای نۆكیا گرێ بەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی سویدی Pointsec پێكدێنێت، كە تایبەتە بە پەرەپێدانی بەرنامە و ئامرازی پارێزگاریی لە مۆبایلدا. لە لێدوانێكدا كە لە لاپەڕەی نۆكیا بڵاوكراوەتەوە هاتووە، بەم ڕێككەوتنە هەردوولا هەوڵ دەدات كە ئامرازێك لە بەرنامەكانی مۆبایلەكاندا دابڕێژن، بێتە مایەی بەدوور گرتنی مۆبایلەكانی نۆكیا لە دەست درێژی و تێكدان بە ڤایرۆس.
پێدەچێت بەم زووانە Pointsec بەرنامەی تایبەت بۆ Symbian OS ئامادەبكات، بۆ ئەو زنجیرە نۆكیایەی كە بە ٦٠ و ٨٠ دەست پێدەكات. ئەم بەرنامەیە پاراستنی E-Mails ، نووسراوەكان، ژمارە تەلفۆنەكان و، پەیامەكانی ناو مۆبایلەكە لە ئەستۆ دەگرێت.
ئەم بیر كردنەوەیەی نۆكیا هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی بەكارهێنەرانی مۆبایل وەك هەڵگری زانیاریی وورد و گرنگ، لە كاتێكدا كە تەكنیكی نوێی مۆبایلەكان هەموو بوارێكی لەباریان ڕەخساندووە بۆ ئەم مەبەستە.
سەرچاوەی هەواڵ
هەواڵی تری نۆكیا
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگهڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مهیدانی پێشبڕکێی وێبگهڕ . بڕیاره ئهمڕۆ گــوگڵ وهشانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابهزێنێت.
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
|
| |
|