کۆچ بەردەوامە: هەر لە بەدواداچوونی هەواڵی پێشتردا لەسەر کۆچ بەرەو لینوکس، گەورە کۆمپانیاکانیش لایان ئاشکرایە بۆ کڕیار تا هەرزانتر بێت جێگای ڕەزامەندی زیاترە.
بۆ یەکەمجار
ئێچ.پی لە ژێر دروشمی" ئێچ.پی+لینوکس بۆ پشت پێ بەستنو کەمکردنەوەی خەرج" یەکەم لاپتۆپی Compaq nx5000 کەوا
SuSE لینوکسو ئۆپن ئۆفیسی لەسەر ئینستاڵ کراوە خستە بازاڕەوە. بازاڕی مەبەستی ئەم لاپتۆپە نوێیه بازاڕێکی بچوکەو بەشێوەیەکی سەرەکی پێک دێت لە گەشەپێدەرانو ئەو بەکارهێنەرانەی کە ئەیانەوێت بەرنامەی تایبەتی سەر لینوکس بەکار بهێنن. ئەم لاپتۆپە پڕ چەک کراوە بە ئینتڵ پێنتیەم ئێم Intel Pentium M وە شایانی باسە هەمان ئامێر بە ویندۆزەوە لایەنی کەم 80$ گرانتره.
وەک لەم
هەواڵەدا هاتووە لەمەودوا وەک ئەو توێژەرەوەیە ئەڵێت: ئەبێ لە خۆت بپرسی چی بەرنامەیەک بەکار ئەهێنم؟ بەو پێیە چی سیستمێکم پێویسته؟