کۆچ بەرەو لینوکس: لە هەنگاوێکی نوێدا شارەوانی میونیخ لەبەر هەرهۆیەک هەیە بڕیاری دا کەوا نزیکەی 14000 کۆمپیوتەری سود لێ وەرگیراوی شارەوانییەکە کۆچ پێ بکات بۆ لینوکس، دنیای کۆدی کراوە.
لە پرێس کۆنفراسێکدا لە 11ی ئابدا،سەرۆکی شارەوانی میونیخ ڕایگەیاند نیگەرانی نەرمەکاڵایەکی"سۆفتوێر" تایبەتی ڕاگەینراو لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە نابێتە هۆی ڕێگرتن لەو کۆچکردنە. لەگەڵ نیشاندانی لەبەرچاوگرتنی گرنگی ڕێنمایییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەوبارەیەوه، کاتێکیشی دیاری نەکرد کە تەندەری دامەزراندنی تەکنۆلۆجیای لینوکسی تیادا جێبەجێ بکرێت.
هەرچەندە لە زۆر شوێنی دیکەدا گوتراوە بەڵام دیسان شایانی باسە کەم مەسرەفی لینوکس(بە خۆڕایی بوونی) کاریگەری باڵای هەیە لەم جۆرە بڕیارانەدا، زۆر لە زانکۆو پەیمانگا زانستییەکان چی دی پێویستیان بەوە نییە نیشانی بدەن چەندە ئاسانە کار کردن لەسەر کۆمپیوتەرەکانیان، بەڵکو خەرجی نەرمەکاڵاکەو پاشانیش باری دڵنیا بوون لە پارێزراوی زانیاریەکان ڕێڕەوی بڕیارەکان ڕۆشنتر دەکەنەوە.
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگهڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مهیدانی پێشبڕکێی وێبگهڕ . بڕیاره ئهمڕۆ گــوگڵ وهشانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابهزێنێت.
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
|
| |
|