بەربەرەکانی بەردەوامە: پەیدابوونی خزمەتگوزاری پۆستی ئەلیکترۆنی
GMail لە لایەن گۆگل Google له تۆڕی ئینتەرنێتدا، که قەبارەی یەک گێگا بایتی پێشکەش دەکات بێ بەرامبەر بۆ ئاڵوگۆڕ کردن و هەڵگرتنی پۆستە ئەلیکترۆنییەکان، وەرچەرخانێکی نوێی هێنایە کایەوە لەم بوارەدا. بەم کارەی
گۆگل کۆمپانیاکانی تری وەک یاهوو و هۆتمەیل و لایکۆس..هتد کەوتنە خۆیان تاکوو بەربەرەکانی بکەن، بە زیادکردنی قەبارەی سندوقی پۆستە و ئاسانکاریی نوێ بۆ بەشداربووەکانیان بە خۆرایی، کە پێشتر بە پارە ئەم کارەیان ئەنجام دەدا.
ئەمڕۆش لە زنجیرەی گۆڕانکارییەکانی ئەم وەرچەرخانەدا خزمەتگوزاری
GMX خۆی دەخزێنێتە ناو ئەم بەربەرەکانییە و وەک وەڵامێک بۆ کۆمپانیا ناوبراەکان، قەبارەی سندوقی پۆستە ئەلیکترۆنییەکان دەکات به یەک گێگا، بۆ ئەو بەشداربووانەی مانگانە 2،99 یۆرۆ دەدەن 5 گێگا، وه 10 گێگا بۆ بەرزترین ئاست کە مانگانەی 4،99 یۆرۆیە، دەخاتە بەردەستیان..
لێرەوە جێی خۆیەتی دەستخۆشی لە
http://gmail.google.com." target="_blank">Google بکرێت بۆ ئەم داهێنانە نوێیە..
خشتەی قەبارە و نرخەکان لە GMX
خشتەی قەبارە و نرخەکان لە Lycos
سەرچاوەی هەواڵ