دەرچوونی KDE 3.3 له تەواوبووندایە: دوابەدوای دوو وەشانی بێتا "college"و "classroom"، دەرچوونی Desktops KDE 3.3 بۆ یونیکس/لینوکس ئامادەکراوه بۆ بڵاوکردنەوە.
پەرەپێدەرانی له هەوڵی ئەوەدان به زووترین کات تاقیکردنەوەکانی RC2 به ئەنجام بگەیەنن و کەلێن و نوخسانییەکان بنەبڕ بکەن. وا چاوەڕوان دەکرێت ناوەڕاستی ئەم مانگە KDE 3.3 به ئاشکرا ڕابگەیەنرێت، تاکوو پێش کۆنفرانسی KDE Community World Summit 2004 که له 21ـی ئەم مانگەوە دەست پێدەکات، کاری تەواو بووبێت.
شایەنی باسه پەرەپێدەرانی KDE نەخشە و کاتەکانی کارکردنیان دابەش کردووە و توانای خۆیان خستۆتە گەڕ، تاکوو له کاتی خۆیدا پرۆژەکە به ئاستێک بگەیەنن شیاوی بڵاوکردنەوه بێت. هەروەها گۆشەیەکی تایبەتیان ڕەخساندووە Konstruct بۆ یارمەتیدان و کارئاسانی لە دامەزراندنی KDE دا.
بۆ داگرتنی سەردانی سێرڤەری تایبەتی KDE بکه.
سەرچاوەی هەواڵ
بۆ بەشداری کردن لە تیمی پەرەپێدەران
هەواڵی زیاتر لەسەر KDE
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگهڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ بهوێبگهڕێکی نوێوه هاته مهیدانی پێشبڕکێی وێبگهڕ . بڕیاره ئهمڕۆ گــوگڵ وهشانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابهزێنێت.
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
|
| |
|