وەشانی Visual Studio 2005: بە پێی خشتەی کارەکانی ڤیسواڵ ستۆدیۆ، که مایکرۆسۆفت خۆی بۆ تاوداوە، ئەم هەفتەیە وەشانی بێتای Visual Studio 2005 که کۆدەکەی بە Whidbey ناسراوە ڕادەگەینێت.
وا چاوەڕوان دەکرێت چەندین گۆڕانکاریی لە شێوازی کار framework و ئەندازیاریی بەرنامەکەدا کرا بێت، هەموو ئەوانەی کە لە MSDN بەشدارن دەتوانن لە ڕێی نوێ کردنەوەی بەرنامەکەوە ئەم وەشانە دابگرن و تاقی بکەنەوە. هاوشانی پاڵپشتی تەواوی SQL Server 2005، چەندین کتێبخانەی نوێ لە بەرنامەداڕشتندا زیاد کراوە و، گۆڕانکاریی نوێیان بەسەردا هاتووە.
گەرچی دەرچوونی نوێ هەمیشە ئاسانکاریی و تەواوکاریی لە خۆ گرتووە، هیوا دەخوازم ئەم گۆڕانکارییانە نەبنە هۆی سەرلێشێواندن و تەرە کردنی پەرەپێدەران، وەک لە برەودانی Visual Studio 6.0 ـدا ڕوویدا بە هاتنی Visual Studio.Net، کاتێک مایکرۆسۆفت دەرچوونێکی نوێ بۆ پرۆژەیەک لە بەرهەمەکانی دێنێتە کایەوە، نوێیەکه زۆر جیاوازی لەوەی پێش خۆی دەبێت، بەهۆی ئەمەوه دەبێت بەکارهێنەرانی دەرچووی پێشووتر سەر لە نوێ بکەونە خۆ فێر کردن و خوێندنی دەرچووە نوێیەکە، زۆر کەسیش پاش راهاتن و ئاشنابوونی لەگەڵ دەرچوونێک، نایەوێت دیسان بکەوێتەوە ڕەوتی فێربوون.
بابەتی هاوشێوە
لاپەڕەی تەرخانکراو بۆ Visual Studio 2005
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
Internet explorer 8
MS بهتهمایه لهمانگی ١١ دا ، وهشانی تهواوی IE8 بڵاوبکاتهوه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شهممه ، ٢٨ مانگی وهشانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێتهوه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 دهکات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وهشانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراترو باشترکراوه ، دهتوانن ڤیدیۆ بهم جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشهکهوت بکهن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
|
| |
|