چەند ئامۆژگاریەك بۆ پارێزی لە ڤایرۆس.: چەند ئامۆژگاریەكی ئاسان بۆ پاراستنی PC-كەت لە دژی ئەم ڤایرۆسانەی بڵاو دەبنەوە لە ڕێگای Internet. وا دیارە دەبینین بە شێوەكی فراوان ڤایرۆس و \"Trojan\", بڵاو دەبێتەوە لە ڕێگای Internet، كە زیاتر توشی ئەم كەسانە ئەبێت كە
Windows XP
یان
Windows 2000 بەكار ئەهێنن، بۆ ئەم مەبەستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكە بۆ یارمەتی دانت لە پارێزی PC-كەت لە Virus.
1. بە هیچ جۆرێك PC-پەیوەند مەكە بە Internet گەر بێتوو پڕۆگرامی دژە ڤایرۆست نەبوو نموونە وەك، (
\"Symantec Antivirus\",
\"McAfee\", وە هیتر.
2. هەوڵ بدە زوو زوو نوێكردنەوەی \"ڤایرۆس\" بكەی لە ڕێگای كۆمپانیای دایك، ئەمەش لە ڕێگای پڕۆگرامەكە دەبێت كە ناسراوە بە Live Update، بەمەرجێك پەیوەند كرابێت بە Internet, بۆ نوێ كردنەوەی فایلەكانی دژە ڤیرۆس، تا زووتر بكرێت PC-ت زیاتر پارێزراو دەبێت لە \"ڤایرۆس\".
3. كاتێك خاڵی 2مت جێبەجێ كرد هەوڵ بدە *OS نوێ كەیەوە (Update)، بكەی لە ڕێگای لاپەڕەی سەرەكی كۆپمانیا، زیاتر لە
\"Microsoft\", زۆر كەس ئەم هەنگاوە ناكات، بەڵام پێویستە بكرێت، ئەمەش بە 2 ڕێگای ئاسان ئەكرێت.
A. كلیك بكە Start دوای كلیك بكە سەر Windows Update.
B. ئینتەرنێت بكەوە دوای لەسەرەوە لە Tools دوای Windows Update كلیك بكە.
4. بە بەكار هێنانی پڕۆگرامی ئاگر دیوار (FireWall), وەك (
\"Kerio\" ،
\"ZoneAlarm\"،
\"Symantec Firewall\"، دەبێتە هۆی رێگرتن لە هاكەرو \"Torjan\".
5. هەوڵ بدە لە لاپەڕەی باوەڕ پێكراو پڕۆگرام دابەزێنێت وەك
\"CNET Downloads\"،
\"ZdNet\"
6. هەوڵ بدە فایل لە ڕێگای Chat لەم كەسانە وەرگرە كا باوەڕ پێكراون، چونكە هەندێك جار \"ڤایرۆس\" یان \"Trojan\"ی لەگەڵ دایە ئەمەش دەبێتە كێشەكی گەورە بۆ PC-كەت.
7. هەر Email-ێكت بۆ هات گەر فایلی لەگەڵ بوو هەوڵ بدە پێش ئەوەی هەوڵی كردنەوەی بەیت بە پڕۆگرامە ناوبراوەكانی دژە ڤایرۆس پشكینینی فایلەكە بكەی.
8. دوا ئامۆژگاری، گەر تۆ لەم كەسانەی كە جوانیو ئاسان كاریت بەلاوە گرینگ نیە وەك لە
\"Windows XP\" دەبینین، وا باشترە بگەڕێیەوە
\"Windows 98\" دەرچووی ژمارە 2 كە تاكوو ئێستا باشترینیانە لە پارێزی و كەم توش بوون لە ڤایرۆس ( بە پێی لێزانەكان).
*Operative System = OS