KURDITGROUP: گرووپێكی MSN پەیدابووه به ناوی Kurd IT Group و
KURDITGROUP، كه به هەمان شێوه باس له زانیاری تەكنەلۆجیا دەكات. بەڕای ئێمه ئەمه كارێكی ناڕەوایه. سەیره. به هەر حاڵ، پەیوەندیم به بەڕێوەبەری گرووپەكه كرد، بەڕێز ڕۆدین ڕۆژهەڵاتی، و داوام كرد ناوی گرووپەكەیان بگۆڕن یان به شێوەیەك بێت كه كار له ناوی ئێمه نەكات. بەڵام دیاربوو سوود له ناوی kurditgroup وەردەگرێت و ئەوانەی تەنها ناوی kurditgroup ـیان بیستووه و هێشتا ئاشنای نەبوون، له google به ئاسانی دەیدۆزنەوه و وادەزانن گرووپەكەی MSN گرووپی ئێمەیه. له وەڵامدا ووتی: ئێمه سوودمان لەم ناوه بینیوەو میوانمان زۆره بۆیه به هیچ شێوەیەك ئامادەنین ناوەكەمان بگۆڕین.
لێرەوه داوا له دەستەی بەڕێوەبەری kurditgroup.org دەكەم پەیوەندی به MSN بكات بۆ ئاگاداریكردنەوەیان.