بەڕێوەبەر:  دیاره هەموومان دەزانین بەرێوەبردنی سایتێک، كارێكی ئاسان نییه. بەڵام كەمێك خۆماندووكردن كەمترین ئەركی بەڕێوەبەری لاپەڕەی ئنتەرنێته. ئێمه هەردەم ڕامان ئەوەبووه؛ ئنتەرنێتی كوردی منداڵێكی ساوایەو له گەشەسەندن دایه. بەڵام بەره بەره بیرو ڕای ئێمەش دەگۆڕێت.
زۆر سایتی كوردی هەن، ناتوانم لێره ناویان بێنم، كه لەوانەیه بڕبڕەی پشتی ئنتەرنێتی كوردی بن، بێسنوور لاوازن. بۆیه پرسیار لە خۆم دەكەم، دەبێت هەڵەی كێ بێت.
با سایت یان ماڵپەڕ بكەین به سێ بەشەوه، به پێی كەس:
1- بەڕێوەبەر.
2- وێبماستەرو دزاینەرو پرۆگرامنووس.
3- نووسەر.
دیاره بەڕێوەبەر هەموو كارەكان دەبات بەڕێوەو ئەڵقەی پەیوەندی دەبێت له نێوان وێبماستەرو نووسەر. له هەمان كاتدا بڕیار لەسەر كاری پرۆگرامنووس و وێبماستەرو دیزاینەر دەدات.
وێبماستەریش، كه كارەكان دەكات، شارەزاییەكی تەواوی له هەموو زمان و سكریپت هەیە لەگەڵ چەند پرۆگرامێكی دەستكاریكردنی وێنه.
نووسەری داماویش تەنها بۆشایی پڕكردەكاتەوه.
دوای هاتنی یونیكۆود و دەركەوتنی پسپۆرانێكی زۆری زمان و سكریپتی جیاجیا، ئاڵوگۆڕێكی زۆر له ماڵپەڕی كوردی ڕوویداوه، بەڵام هێشتا 1% ـی پێداویستی كورد پڕناكاتەوه.
هەرچۆنێك بێت، هیوادارم بەڕێوەبەری سایت، پێش كاركردن لەگەڵ وێبماستەرێك جارێكی تریش بیری لێبكاتەوه.
ئایا ئەم خاڵانەی خوارەوه به هیچ شێوەیەك ڕەچاودەكرێن له لایەن وێبماستەر:
CSS2
XHTML
Unicode
ئایا ئاگاداری گۆڕانكارییەكانه یان لەودیوی html و pdf دە‌ست به شەپەشەپ دەكات و دەخنكێت؟
مەبەستم هیچ كەسێكی دیاریكراونییه، تەنها بۆ بیرلێكردنەوەبوو چونكه بەڕاستی بوونی سایتی وا، زیانێكی گەورەیه.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.