وڵاتی چین:  دیاره زۆر له منداڵان كێشەیان لەگەڵ ئنتەرنێت و كۆمپویتەر هەیه، بەڵام ئەوەی له منداڵانی وڵاتی چین قەوماوه، یا رەب له دوژمنانیشمان نەقەومێ.
نازانم له كوێوه دەستپێبكەم. ژنهێنان شتێكی ئاساییه، ژنهێنان لەسەر ئنتەرنێتیش ئاساییه، بەڵام ژنهێنان لەسەر ئنتەرنێت بەمەرجێ ژنەكەت هەر لەسەر ئنتەرنێت بمێنێتەوه چۆنه؟
\'ئكسیونگ\' خان دایكێكه، كوڕ‌ێكی 14 ساڵەی هەیه. كوڕەكەی شەو و ڕۆژ خەریكی یاری ناو ئنتەرنێته. ڕۆژێكیان دەگەڕێتەوه ماڵەوه به دایكی دەڵێت، چەند بلیۆنێك \'یوانی\' چینی بردۆتەوه و ژن و منداڵێكیشی هەیه.
دیاره ژنهێنان و ژیان درووستكردن بەم شێوەیە بۆته كارێكی زۆر ئاسایی بۆ خەڵكانێكی زۆری وڵاتی چین، جا خۆشییەكەی لەوەدایه، ئەم منداڵانه هەر بەڕاستی باوەڕد‌‌ەكەن كه وایه. یەكێك لەم یارییانە ناوی \"Crazy tanks\"ـه. ئەگەر حەزدەكەی تاقی كەیتەوه، لینكەكەیم بۆ دۆزیتەوه: CrazyTank.
first story
له لایەكی تر كوڕێكی 16 ساڵه له قاوەخانەیەكی ئنتەرنێت ڕزگاردەكرێت دوای چوار شەو و چوار ڕۆژ یاریكردن.
second story
ئەوه لێره باوكێك گوێی له كوڕەكەی بووه كاتێ به تەلەفۆن قسەی كردووه؛ وتوویەتی تا ئێستا 3 جار ژنی هێناوه. باوكی خەریكبووه دڵی بووەستێ.
third story
ئەی ئەم چیڕۆكه، نوكته نییه، ڕاستییه. پیاوێك به ناوی نهێنی \'یو زیاو\'، ئەوەنده قەرزاره دەیەوێت خۆی بفرۆشێت، بەڵام هیچ ڕۆژنامەیەك ڕازی نییه ئەم ریكلامەیەی بڵاوبكاتەوه. خودا كردی، دوێنی توانی پەیامەكەی له مەزادخانەی ئنتەرنێت Eachnet.com بڵاوبكاتەوه، ئەگەر ویستت بیكڕیت، بەڵام نرخەكەی دیارنییه چونكه زمانی چینی نازانم: Yu Xiao
fourth story
دوا چیڕۆكی چین، قاوەخانەیەكی ئنتەرنێت دادەخرێت به تاوانی بوونه هۆی كووشتنی دوو منداڵ. دوو منداڵەكە دوو شەو و دوو ڕۆژ یاریدەكەن و كاتێ دەچنەوه ماڵەوه لەسەر هێڵی شەمەندەفەر خەو دەیانباتەوه و هەردووكیان بەبەر شەمەندەفەرەكه دەكەون.
last story


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.