ك یان ک: لەوانەیه ئەوەی Kurditgroup جیابكاتەوه، پەیوەندی ڕاستەوخۆی به نووسینی كوردییەوه بێت. ناونیشانی ئەمجارەم \"ك یان ک\"ـه. لەوانەیه ئێستا بزانیت مەبەستەكەم چییه. هەرچۆنێك بێت، له شەوێكی پاڵتاڵكدا، له ژوورێكی مردوو، ژمارەی بەشداربووان به خۆمەوه پێنج كەس، بڕیار لەسەر شتێكی زۆر گرنگ دەدرێت. پرسیارەكه ئەوەبوو، ئایا ئێمەی كورد له نووسیندا كام \'كاف\' بەكاربهێنین، \'ك\' یاخود \'ک\'. دیاره هەردووكیان ڕاستن و به پێی پارچەی كوردستان دەگۆڕێت. بەڵام بۆ داهاتووی بنكەی زانیارییەكان و گەڕان و داهاتووی دام و دەزگای دەوڵەت، دەبێت له ئێستاوه بڕیاری لەسەر بدرێت.
پیتی \'ك\' یونیكۆودی 0643 زۆر جیاوازه بۆ كومپیوتەر لەگەڵ پیتی \'ک\' یونیكۆودی 06A9.
بۆ نموونه سەیری ئەم دوو وشەیه بكه:
- سێوێك
- سێوێک
دەبینیت زۆر جیاوازن. بەڵام سەرێكی ئەم دوو وشەیەش بكه:
- كوڕ
- کوڕ
نایبینیت بەڵام كۆمپیوتەر ئەم دوو وشانه به دوو وشەی جیاواز دادەنێت، چونكه كۆودی \'كاف\'ـەكانیان جیاوازه.
ئەوەی بۆ ئێمه گرنگه، ڕێككەوتنه لەسەر شێوازێك، نەك كام پیت. بۆ ئەوەی له داهاتوو كێشەیەك درووست نەبێت. بۆ نموونه: پۆلیسی سلێمانی بەدوا كابرایەك دەگەڕێت ناوی كەریمه. ئەگەر كەریم له بنكەی زانیاری پۆلیس به \'ك\' نووسرابێت و كیبۆردی پۆلیس به \'ک\' بینووسێت، به خوا ئەو كەریمه ئەگەر هەموو سلێمانیشی تاڵان كردبێت، نادۆزرێتەوه.
بڕیارەكەش ئەوەبوو، ئێمەی كورد لەمەودوا \' ک \' بە ستاندارد دادەنێین و واز له \'ك\' دەهێنین.
ماڵتان ئاوا.