aras  2004-04-07

Buffer Overflow:  یەكێك لە‌و لاپەڕانەی كە هەمیشه پشكنەر و دژە ڤایرۆسی نوێ ‌ دەخاتە بەردەست، بە بێ بەرامبەر، لاپەڕەی سیمانتیكه ، لە پشكنەری سەرهێڵ دا، كە ڕاستەوخۆ بەهۆی ActiveX ـێكەوه كۆمپیوتەرەكەمان دەپشكنێ، هەڵەیەك دروست دەبێت لەكاتی گەیاندنی ActiveX ـەكە بە سیستەمی كارپێكردنەكەمان، ئەویش هەڵەی Buffer Overflow ـیه، كە دەبێتە وەستاندنی كارەكه.
كێشەی Buffer Overflow واتای ئەوە دەگەیەنێت كە، یان جێگای تەواو بۆ هەڵگرە كاتییەكانی ناو كۆدی بەرنامەكە دابین نەكراوه، یا نرخێكی چاوەڕوان نەكراو گەورەتر لە قەبارەی هەڵگرەكە كاتی پڕ بوونیان دێتە سەری.. ئەمەش هەڵەی بەرنامە داڕێژەكانه و دەبێت بە ووریاییەوە كاری لەگەڵدا بكرێت.
هەر بۆ زانین، لە دوا دەرچوونی بەرنامەی eMule كە ‌چەند ڕۆژ‌ێك لەمەوبەر لە هەواڵەكاندا هاتبوو، هەمان كێشەی تیا دەركەوتووه..
سەرچاوەی هەواڵ


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.