سایته كوردییەكان:  دیاره، مەرج نییه لەم بەشەدا تەنها هەواڵی ڕۆژانه بڵاوبكرێتەوه، بەڵكو دەشكرێ باس له بابەتێك بكرێت كه ڕۆژانه دووچاری دەبینەوه یان سەرنجمان ڕادەكێشێت. یەكێك لەو باسانەی هەردەم باسدەكرێت و قسەی لەسەردەكرێت، باسی یونیكۆود و سایتە كوردییەكانه.
زۆربەمان، ئێستا، گەیشتوونەته ئەو باوەڕەی یونیكۆود تەنها سیستمه كه پشتیوانی زمانی كوردی دەكات و هۆیەكانی بەكارنەهێنانی جێگای سەرسووڕمانه. بەڵام، مەگەر گرنگ ئەوە نییه خوێنەری كورد بابەتەكەی بۆ بخوێنرێتەوه؟ جا به هەر شێوەیەك بێت، یونیكۆد یان نا، پ‌د‌ف ، به شێوەی وێنه یان هەر شێوەیەكی تر؛ مەبەست گەیاندنی پەیام یان هەواڵێكه. ڕاسته، منیش پشتیوانی ئەم قسەیە دەكەم، بەڵام ئەگەر ڕێگایەك هەبێت بە هۆیەوه میوانەكانت بابەت و وتار بێ-سەرئێشه چاولێبكەن، بۆ دەبێت ڕێگایەك هەڵبژێریت له سەختكردن بەولاوە هیچ باشییەكی تری نەبێت. به پێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستایه، بەتایبەتی ئامارەكانی Kurd IT Group، زیاتر له 70% ی كورد XP بەكاردەهێنێت. وەكوو خۆشت دەزانیت لەسەر XP پێویست به داگرتنی فۆنت ناكات تا وتارێكی كوردی بخوێنیتەوه، كەواته ئەم سەرئێشەیه بۆ كێیه؟ دەترسم بەكارنەهێنانی یونیكۆد تەنها ئاسانكاری بۆ بەڕێوەبەری سایتە كوردییەكان تێدابێت، هەرچەنده بەلامەوه سەیره ئەگەر وابێت.
هەرچۆنێك بێت حاڵەتێك درووستبووه كه له هیچ جۆره قاڵبێكی لۆجیكا شوێنی نابێتەوه و زۆر دووره له بیركردنەوەی درووست.
سەردانی سایتێكی كوردی دەكەیت:
1. سەر وتار و مانشێتەكان به فۆنتی بەڕێز عەلی نووسراون. كەواته دەبێت ئەم فۆنتانەت هەبن.
2. كه كلیكی سەرووتار دەكەیت، بابەتەكه به PDF دەكرێتەوه. ئەمەشت دەبێت داگرتبێت.
ئەوەی لێره من تێیناگەم و باوەڕناكەم خودی درووستكەری ئەم جۆره سیستمەش تێیبگات، ئەگەر میوانێك فۆنتی عەلی هەبوو و سەر وتارەكەی بۆ خوێنرایەوه ئەوا به ئاسانی دەتوانێت درێژەی بابەتەكەش بێ-كێشه به هەمان فۆنت بخوێنێتە‌وه. كەواته ئەم PDF ـه ڕۆلی چی دەبینێ؟
ئەها، بووەسته، لەوانەیه بڵێی مەرج نییه میوانەكه فۆنتی بەڕێز عەلی هەبێت و لەوانەیه له پەڕتووكخانه دانیشتووه، بۆیه به PDF بۆی دەخوێنرێتەوه! ئەی باشه، كه وابوو، چۆن سەر وتار و مانشێتەكانی بۆ دەخوێنرێتەوه؟ مەگەر خوێنەری كورد كوێرە و تەنها كلیكی شتێكی ناوەڕاستی سكرینەكەی دەكات؟
بەڕای من، بەڕێوەبەری سایتی كوردی، دەبێت كەمێك وشیارتربێت، ئێمەی خوێنەریش هەمان خوێنەری 10 ساڵ پێش ئێستا نین!


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.