كورد.ئای.تی.گرووپ:  كورتەیەك له داو كۆبوونەوەی Kurd IT Group: له شەوی هەینی لەسەر شەممەی ڕابردوو دوا كۆبوونەوەی ئەم گرووپه بەسترا، به بەشداربوونی نیوەی ئەندامان و چەند میوانێكی خۆشەویست كه به پەنجەی دەستێك‌ دەژمێردران.
بەڵام بابەتەكانی كۆبوونەوەكە له هێز و گەرموگوڕیدا بێهاوتابوون. جگه له دیاركردنی كات بۆ نوێكردنەوەی گورزەی پشتیوانی ویندۆز بۆ زمانی كوردی كه بۆ هەینی داهاتوو دەستنیشانكرا، باسیش له بەرەوپێشوەچوونی كورد له بواری تەكنەلۆجیای زانیاری كرا.
بێگومان كوردێكی زۆر له دەرەوەو ناوە‌وەی وڵات هەن كه خاوەنی ئاستێكی بەرزی ئەم بوارەن، كەچی بەشداربوونیان له بەرەوپێشوەبردنی تەكنەلۆجیای زانیاری كورد سنووردراوه. دیاره هۆكارەكان جۆراوجۆرن، بەڵام نەبوونی شوێنێكی تایبەت بۆ گۆڕینەوەی زانیاری تایبەت یەكێك لەم هۆكارانەیه. هەروەها ئاست و خواستی بەكارهێنەری-ئاسایی كورد نەگەیشتۆته ڕادەیەك پسپۆران له خۆ كۆبكاتەوه. لایەنێكی تری باسەكه بریتی بوو له شێوەی كاركردنی كورد و پەیوەندی به گەلانی تری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەوەی بۆ ئێمه لێرەوه گرنگه، هەوڵبدەین چوارچێوەیەك درووستبكەین، پسپۆران و بەكارهێنەران خۆیانی تیا ببیننەوه.
وەك هەر كۆبوونەوەیەكی تری پاڵتالكیش، له پڕ یەكێك دێته ژوورەكەو دەڵێت: بۆ وا بێدەنگن، حەزدەكەن گۆرانییەكتان بۆ بخەمه سەر ؟.
به هیوای بەشداریی زیاتر له داهاتوو.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.