ئیمێل له ئیتالیا: له كۆبوونەوەكەی دوێنێی پەرلەمانی ئیتالی یاسایەك پەسندكرا كه \"ئیمێل و نامەی سەر پەڕ، له ڕووی یاساییەوه بە هەمان شێوه چاویان لێدەكرێت و نێرەر له بەر چاوی یاسا بەرپرسیاری ناوەڕۆكی ئیمێلەكەیەتی.\" ئەم یاسایه پێشتر له لایەن شاڵیاری تەكنەلۆجیا و داهێنانەوه \'لوچیۆ ستانكا\' وه پێشنیاركرابوو.
بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت سیستمێكی دڵنیابوون له ناردنی ئیمێلەكان دابینبكرێت كه ماوەی دوو مانگی بۆ دانراوه. ئەم سیستمه به خۆڕایی نابێت بەڵكو پێویستی به ئابوونەی تایبەت هەیه و هەرچەندێك بێت هەرزانتردەبێت له نامه.
لەهەمان كاتدا سێرڤەرەكانی ئیمێل-ناردن دەبێت ئەرشیڤەكانیان بۆ ماوەی دوو ساڵ بپارێزن.
Ministro per l\'Innovazione e le Tecnologie