خۆكوشتن له ئنتەرنێت: هەندێ جار هەندێ هەواڵ هەن، لەوانەیه حەزنەكەیت بیانخوێنیتەوه یان دەربارەیان بنووسیت، بەڵام هەواڵ هەر هەواڵه. ڕۆژنامەی
Korea Times ڕادەگەیەنێت كه گرووپێك خەڵك كۆمەڵەیەكیان له ڕێگای ئنتەرنێتەوه پێكهێناوه، كۆمەڵەی سوێندخۆران بۆ خۆكووشتن.
ئاییندەی حەفتەی ڕابردوو پێنج كەسی ئەم كۆمەڵەیه لە ئوتێلێكی شاری سوۆنی كۆریای باشوور به مردوویی دۆزراونەتەوه كه كۆكتێلی \"سیانید\"یان خواردبووەوه. شایانی باسه تەمەنیان له نێوان 19 و 29 ساڵه.
له ژووری ئوتێلەكە و لەسەر ئنتەرنێت وەسیەتنامەیان داناوه، كه تیایدا هاتووه: \" جێگای داخه كه ئێمه ژیاوین بۆیه كۆتایییمان پێی هێنا، داوای لێبووردن له كەس و كار و خۆشەویستانمان دەكەین.\"
لەوانەیه بەم زووانه ئەندامی تریش لەم گرووپه به كۆمەڵ خۆیان بكووژن.