بەڕێوەبەری Kurditgroup: دوای كۆبوونەوەكانی دوێنێ شەو، له كات و شوێنی پێشتر دیاریكراودا، به بەشداربوونی زۆربەی ئەندامان و خۆشەویستان، بڕیار لەسەر چەند خاڵێك درا:
پێش هەموو شتێك، دوای چەند سعاتێك ئاخاوتن بڕیاردرا \"گورزەی پشتیوانی كوردی ویندۆز\" نوێبكرێتەوه؛ h+shift H وازی لێبهێنرێت و بزوێنی \'ه\' تەنها به یەك دوگمه بنووسرێت. هەروەها بڕیاردرا تا كاتی دەرچوونی كیبۆردێكی رەسمی لەلایەن سیستمەوه، ئەو كیبۆردەی ئێستا له kurditgroup بەكاردێت، به كیبۆردی ڕێككەوتووی كوردی دابنرێت. بڕیاریش درا كه شوێنی بزوێنی \'ه\' ڕێك بێت لەگەڵ پەنجەی دۆشاومژه و \'ێ\' بخرێته ژێر پەنجەی ئەسپێ-كوژه. شایانی باسه ئەم كیبۆردەی kurditgroup تا ڕادەیەكی زۆر لەسەر بناغەی \' دەنگ و دوگمه \' دامەزراوه بۆ ئاسانكاری نووسین كه تا ئێستا جێگای ڕەزامەندی زۆربەی بەكارهێنەران بووه. بۆ كێشەی ئەوانەی كیبۆردی qwertz بەكاردێنن، دەكرێ له شوێنێك به تەنها ئەم كیبۆردانه دابنرێن بۆ داگرتن، چ
لێره یان له
Zkurd.
له دواییدا بڕیاردرا دەستەیەكی بەڕێوەبەری بۆ KurdITGroup هەڵبژێردرێت كه توانای بڕیاردان و نوێكردنەوەی هەبێت. ئاخاوتن لەسەر دەستنیشانكردنی دەستەی بەڕێوەبەری له نیوسەعات زیاتری نەخایەند و بڕیاردرا هەردووك له بەڕێزان:
::
ئەردەوان
::
گوڵەگەنم
سەرپەرشتی گرووپەكه بكەن بۆ كاتێكی نادیاریكراو و ئەمان به پێی لێزانی خۆیان كات و شوێن دیاریدەكەن بۆ كۆبوونەوەیەكی گشتی هەموو ئەندامانی Kurditgroup. هیوای سەركەوتنێكی بێ پایان بۆ بەڕێزان لەگەڵ كۆمەڵێك خۆشەویستی و سوپاس بۆ هەموو بەشداربووان و هەموو پێشنیار و بۆچوونەكانتان.