مەترسی PDF: كونێكی گەوره له زۆربەی براوسەرەكانی ئنتەرنێت بەدی دەكرێت. ئەمجارەیان تایبەته به شێوەی كاركردن لەگەڵ فایلەكانی PDF كه زۆربەی سایته كوردییەكان كاری پێدەكەن.
كاتێك كلیك دەكەیته سەر بابەتێك كه به شێوەی پ.د.ف pdf نووسراوه، یەكسەر پرۆگرامی ئەكرۆبات دەكرێتەوەو بابەتەكه دەخوێنیتەوه. بەڵام لەم هەڵەیەی كه له براوسەردا هەیه، كاتێ كلیك دەكەیته سەر بابەتی نووسراو به pdf، پرۆگرامی ئەكرۆبات ناكاتەوه بەڵكو دەكرێ هەر پرۆگرامێكی تری سەر كۆمپیوتەرەكەت بخاته گڕ، دەشتوانێ پرۆگرامێك بخاته گڕ كه یەكسەر له ئنتەرنێتەوه دایبەزێنێته سەر كۆمپیوتەرەكەت، ئەمەش دەكرێ ڤایرۆس بێت یان هەر شتێكی تر كه مەترسی بخاته سەر كۆمپیوتەرەكەت.
بۆیه پێش ئەوەی كلیك بكەیته سەر هیچ بابەتێك كه به pdf نووسرابێت، پێویسته به دەستی ڕاستی مشكەكەت كلیكی بكەیت و فایلەكه دابەزێنیته سەر كۆمپیوتەرەكەت و ئنجا بیكەیتەوه، كەواته باوەڕ به بابەتە نووسراوەكانی pdf نەكەیت و واباشتره ڕاستەوخۆ كلیك نەكەیته سەریان.
كێشەی pdf، دەبێت تا چ ڕادە وابكات بەڕێوەبەری سایته كوردییەكان واز له كلتوور و خوڕەوشتی بەكارهێنانی pdf بهێنن؟ و ئێمەی خوێنەریش لەم هەموو سەرئێشەیە بێسووده ڕزگاربكەن؟
بۆ تاقیكردنەوه دەتوانیت لەم لینكه زیاتر زانیاری وەرگریت:
Secunia.com