aras  2004-01-27

كەلێنێكی تر لە XP دا:  لەوانەیە بیربكەیتەوە بڵێیت : \"مایكرۆسۆفت تاكو بەرەو پێش بڕوات ووردەكاری و كەلێنی زیاتر بەجێدێڵێت لە بەرنامەكانیدا\"، ڕاستییەكەش ئەوەیە خەڵكی شارەزابوون لە بەرنامەكان و زیاتر شتەكان تاقیدەكەنەوه..ئەو هەڵانەی كە ڕۆژانە وەك كەلێن و دەرزەكی بەرنامەكان باس دەكرێن لەیەك ڕۆژی بڵاوكردنەوەشیاندا بوونیان هەبووه و ئەمڕۆكە دەركی پێدەكرێن..
هەڵەی ئەمجارە لە چۆنایەتی پەڕگەكانەوەیه، پەڕگەیەكی شیاو بۆ جێبەجێ كردن executable file كە كرتەی لێبكرێت دەست بەكاركردن و جێبەجێ بوون دەكات، دەكرێت وەك فۆڵدەرێك بنوێنرێت و بەكارهێنەری پێ بخەڵەتێنرێت. كاتێك كە فۆڵدەرێك دەكەیتەوە بەنیازی دیدەنی كردنی ناواخنەكەی، لەجیاتی كرانەوە دەبینیت دەست بەكاركردن دەكات و جێبەجێ دەبێت..!!
كرتەی ئێرە بكە بۆ كردنی ئەو كارە هەنگاو بەهەنگاو. نمونەیەكــی ئامادەكراو. بێگومان ئەمە مەترسی زۆره، ئەكرێت خەڵكانێك بەستەر و بەرنامەت بخەنە بەردەست كە تۆ دایانبگریت، بەڵام ناواخنی پڕ بكەن لە ترۆیان و سكریپتی تێكدەر..
سەرچاوەی هەواڵ


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.