كرمێكی فێڵباز: كرمێك به ناوی Mydoom یان Novarg له بڵاوبوونەوەدایه، تكایه ئاگاداری به، زۆر ترسناكه، زانایان پلەی مەترسی چوار له پێنجی بۆ دادەنێن. بەڕێگای ئیمێل بڵاودەبێتەوە و دوای كردنەوەی پاشكۆی ئیمێل، كرمەكه دەرگای دواوەی كۆمپیوتەر بۆ نێرەرەكەی دەكاتەوه. تكایه هیچ پاشكۆیەك كه یەكێك لەم پاشگرانەی هەبێت، نەكەیتەوه: .exe .scr .zip .cmd .pif
ناوەڕۆكی ئیمێل دەڵێت: ئەم پەیامه هێمای یونیكۆدی تیایه ...
تكایه هیچ جۆره پاشكۆیەك له هیچ كەسێك وەرنەگریت، ئەم كرمه دۆست و برادەر و خزم ناناسێت.
Reuters.com