aras  2004-01-15

كۆرێل دراوی 12:  كۆمپانیای كۆرێل دەرچوونی 12 ــی بڵاودەكاتەوه، لە پاكەتێكدا كەهاوشانی كۆرێل 12، بەرنامەی Photo-Paint 12، بەرنامەی وێنەی جوڵاو Rave 3 لەخۆ دەگرێت. نرخی پاكەتەكەش 399 دۆلاری ئەمەریكییه، بۆ ئەوانەی كە دەرچوونی پێشتریان هەیە تەنها 179 دۆلاره.
تازەگەرییەكانی ئەم دەرچوونە نوێیه، لەچاكسازی كردنی پاڵپشتی بۆ هەموو پەڕگه ‌ شێواز ‌جیاجیاكانی وێنەكان، ناسینەوەی تەن و بازنه و چوارگۆشەكان بەشێوەیەكی خۆیی كەپێشتر ئەم تەكنیكەی لە بوارێكی تردا بەكاربردبوو، لەگەڵ چەندین توڵ و كەرەسەی نوێ بۆ ئاسانكردنی نیگاركێشان لەوانە یارمەتی بەشێوەی دینامیكی.
شایانی باسه كە كۆرێل دووساڵێك لەمەوبەر وەشانی 10 ــی بۆ تاقی كردنەوە بڵاوكردەوە لەیەكێك لە گۆڤارەكاندا، ئەوەبوو شارەزیان بۆیان دەركەوت كە ئەوەی بۆتاقیكردنەوە بڵاوكراوەتەوه هەمان دەرچوونی تەواوەتی كۆرێلە، و تەنها ناوگۆڕینێك و پەڕگەیەكی نوخسانه..بەوەش زۆركەس توانی ببێته خاوەنی دەرچوونە تەواوەكە بە نرخی گۆڤارەكە كە 3 دۆلاربوو، كە منیش یەكێك بووم لەوانه.


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ

  مایکرۆسۆفت نەخێر بۆ یاهوو
قەیرانی ئابووری جیهان ، یاهووی ناچار کرد کە داوا لە MS بکەن بۆ ئەوەی یاهــوو بکڕێت ، بەڵام MS دەڵێت چەند برخی جیاوازمان دا ڕازی نەبوون ، پێدەچێت جارێ نەیکڕن.