Hozhan  2004-01-14

Spirit شوێنەواری ئاو دەدۆزێتەوە لە مەریخ !:  لای هەموومان ڕوونوو ئاشكرایە تەكنەلۆجیا هەروا لە پلەیەكی بەرز ڕوو لە پێشكەوتن دەكات، بە هۆی پێشكەوتنی كۆمپنیای NASA بە جیهانی سەلماند 2004.01.04 كە یەكەم وێنەی ڕەنگاو ڕەنگی \" مەریخ \"ی بە دیاری نارد بۆ سەر زەوی بە هۆی كامیڕەی پانۆڕامیك. ئەم جارەشیان وێنەی تری ڕەنگاو ڕەنگی \" مەریخ \" ی ناردەوه بەڵام ئەم جارەیان جوودایە لەوانەی پێشتر چونكە لەم وێنەیان توانی شوێنەواری ئاو بنێرێت. بە گوێرەی لێكۆڵینەوەرەكان كە وێنەكاین لا سەیرە چونكە جۆرە بەردێك لەم شوێنە هەیە كە ئەم جۆرە بەردانە تەنها لە شوێنە ساردەكانی زەوی هەیە. زانا مایكڵ مالین دەڵێت بوونی ئەم جۆرە بەرده دەسەلمێنێت‌ ئاو هەبووە لەسەر \" مەریخ \". وا بڕیاڕە ‌Spirit سبەی گەر لە توانای دابێت دەست بە جولانەوە بكات وا نزیكەی2 حە‌فتەیە‌ لەسەر \"مەریخ \"ه ‌ بە كاتی \" مەریخ \" بۆ گەڕان بەدوای بوونی ژیان لەسەر \" مەریخ \" یەكێك لە هەنگاوانە هەڵدەستێت بە هەڵكۆڵینی پێستی بەردێك لە \" مەریخ \" دوای لابردنی پێستی بەردەكە بە هۆی كامیڕەكی گرنگ وێنەی بن پێستی بەردە هەلكەندراوەكە دەگرێت دوای ڕاپۆڕتی جۆری ئەم بەردە دەنێرێت بۆ زەوی بە هۆی \" تیشكی خوار وەنەوشەیی\" كە بەم هۆیە بە ماوەكی زۆر كورت ئەگات بە زەوی. وا بڕیارە \" ئوبۆ‌رشیێۆنیتی \" كە دووانەی Spiritه بڕیارە 24 ئەم مانگە لە \" مەریخ \" بنیشێت لە شوێنێكی تر.
بۆ دوا وێنەی ناردراو كرتە لێرە بكە
بۆ دیتنی بەشێوەی flash خۆت شوێنەكان دیاری كەی بە هەمان شێوە كرتە لێرە بكە
ئەم پارچە فلیمەش خراپ نیە سەیری كەی ژووری كۆنتڕۆڵ


Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  قەیرانی ئابووری
بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.


  باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.


  لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.


  YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.