فۆنتی Nashmil: \"نەشمیل\" لە دایك بوو.
هەوەڵین فۆنتی چوار زمانەی كوردی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبی كە ستانداردەكانی یۆنیكۆد و مایكرۆسۆفتی تێدا پارێزراوە، بە ناوی \"نەشمیل\" لە دایك بوو و نرایە خزمەت هەمووان. ئەم فۆنتە پشتیوان پیتەكانی زمانی كوردی بەتایبەتی زاراوەی كەڵهوڕی/فەیلی دەكا. بە لەدایك بوونی ئەم فۆنتە كۆسپەكانی سەر رێگای نووسین و چاپ لە پارێزگاكانی كرماشان، ئیلام، كوردستان، لوڕستان و هەر كورد زمانێكی تر، بەتایبەتی زاراوەی كەڵهوڕی/فەیلی لە سەرانسەری جیهاند چارەسەر دەكرێ.
بۆ وەدەست هێنانی ئەم \"سۆفت وێر\"ە دەتوانن بڕۆنە ئەم ناونیشانە http://www.chamanara.com و فۆنتی Nashmil لە مینوی resources وەریگرن.
سەرچاوه: ماڵپەڕی ئیلام http://ilamcity.persianblog.com/
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
قەیرانی ئابووری بەپێ لێکۆڵینەوەیەک, قەیرانی ئابووری کاردانەوەیەکی باشی هەیە بۆ open source لەبەر نرخ و کورتی کاتی وەبەرهێنان.
باشترین ڤیدیۆی ٢٠٠٨ هەرچەند کلیپەکە کۆنـە
٢ هاوڕی لە ١٩٦٩ بێچوە شێرێک بەخێو دەکەن لە ماڵەکەیاندا لەدوای گەورەبونی دەنێرنەوە بۆ باخچەی ئاژەڵان ، پاش ساڵێک سەردانی دەکەن و ببینە چی ڕوودەدات.
لاپتۆپی دووشاشە بـــبــیـنــن
Lenovo Thinkpad W700ds لەمانگی داهاتوودا ئەکەوێتە بازاڕەوە ، شاشەکەی ١٧ ئینج و دوو پرۆسێسەرو گرافیگ کارتی بەهێزی Nvidia و 8 GB میمۆری و 960GB ە HD.
YouTube بە HD ڤیدیۆ ببینە.
ماڵپەڕی بەناوبانگی ڤیدیۆ YouTube ، قەبارە و جۆر و ڤیدیۆکانی زۆرباشتر کردووە ، وە ڕێنمایی داناوە بۆ بارکردنی کلیپ بە جۆری HD ڤیدیۆ ، بەڵام پێویستی بەگرافیک کارتی بەهێز هەیە.
|
| |
|