نامەی Google بۆ Kurditgroup:  له ئیمێیلێكدا، بەڕێوەبەری زمانه ناودەوڵەتییەكانی گووگڵ بۆ Kurditgroup، ڕادەگەیەنێت كه كاری وەرگێڕانه سەر زمانی كوردی، بەرەو كۆتایی دێت. دوای تاقیكردنەوه، ڕادەگەیەنن، لاپەڕه كوردییەكان به تەواوی دەرنا‌كەون لای ئەمان و داوادەكەن ئێمەش تاقی بكەینەوه و ئەگەر لەسەری ڕێكەوتین ئەو كات، گووگڵ به زمانی كوردی به شێوەیەكی رەسمی بڵاودەكەنەوه.
لێرەوە بە ناوی Kurditgroup پیرۆزبایی له هەموو كوردو ئەوانه دەكەم كه بەشداربوون له پرۆسەی وەرگێڕانی گووگڵ، بەتایبەتی بەڕێزان كاوان مەردۆخی و فەرید ڕوحانی له KURDISH GOOGLE PROJECT و هەروەها گوڵەگەنم و دیاكۆ و زۆر له هاوڕێیانی تر كه وەك سەربازێكی ون وشەكانیان وەرگێڕاون بێ ئەوەی كەس به شەونخوونیان بزانێ. بەڕاستی هاوكاریتان جێگای دڵخۆشییەو مزگێنی داهاتووێكی ڕوونی گەلەكەمانه. ئەمەش دەقی پەیامەكه:
Hello, Bardaqani,
Thanks to your efforts, we are close to launching Google.com in
Kurdish!
During testing, we found that we were not able to view the Kurdish
Google.com page correctly in our browsers. I have attached a copy of
the page. If you don\'t mind, would you please open it up in your
browser and let me know if you can view it correctly? If you can,
we\'ll launch it!
Thank you so much for your continued efforts to make Google available
to all.
Sincerely,
Sanjay G. Mavinkurve
Product Manager, International Domains and Languages



Banners


Publish News

Community

Learn PHP

Adsense


Empty

 







 

 

چەند پرۆگرامێکی بەسوود

7zip , IrfanView , AntiVir , 
Minimo , Gimp , Drupal , 
Debian , Apache , PHP , 
Mysql , XAMPP , Lighthttpd , 
Emacs , Notepad2

Short News

 

  پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایـــــــــــــــــــــــــــی!
ZoneAlarm کۆمه‌ڵێ پڕۆگرامێی به‌ناوبانگن بۆ پاراستنی کۆمپیۆته‌ر و دیواری ئاگری. ئه‌مـــــــڕۆ 2008-11-18 ده‌تووانیت پڕۆگرامی ZoneAlarm به خۆڕایی بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ دابگریت!


  Firefox 3.0.4 و چاککردنەوەی چەند هەڵەیەک
دوێنێ موزیلا وەشانێکی نوێی FF ی بڵاوکردەوە ، ١١ هەڵەی ڕاستکردۆتەوە کە ٦ یان هەڵەی گەورەن وەک «buffer overflow» ، چارەسرکردنی XSS , جافاسکریپت و هەندێکیتر. دابگرە

  زینددانییەک زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات
"Francis Janosko " تەمەن ٤٢ ساڵی ئەمریکایی لەدوای ئازادبوونی لە زیندان ، ڕایەڵەی زیندانەکەی خۆی هاکک دەکات دوای ئاشکرابوونی بۆی هەیە سزا بدرێت بە ٢٥٠ هەزار دۆلار و ١٢ ساڵ

  مایکرۆسۆفت نەخێر بۆ یاهوو
قەیرانی ئابووری جیهان ، یاهووی ناچار کرد کە داوا لە MS بکەن بۆ ئەوەی یاهــوو بکڕێت ، بەڵام MS دەڵێت چەند برخی جیاوازمان دا ڕازی نەبوون ، پێدەچێت جارێ نەیکڕن.