جی مەیڵ، جێگای خۆیەتی: لە هەنگاوێکی نوێدا و بۆ برەودان بەم نەوە نوێیەی ئیمەیڵ،
جیمەیڵ کە هێشتا نەکەوتۆتە بەردەستی هەموان، ڕاژەی (POP3, Post Office Protocol) پرۆتۆکۆڵی پۆستە دەخاتە بەردەست، کە لە ڕێگایەوە ئەتوانیت ئیمەیڵەکانت دابەزێنیتە نێو ئاوتلووک ئیکسپرێس، ئاوتلووک و یودۆرا و پرۆگرامی مەیڵی دیکەش. شایانی باسە ئەو شێوازە خێراو گەڕان-ئامێزەی جیمەیڵ بەکاری ئەهێنێت یەک لە کەمو کوڕیەکانی ئەوە بوو کەوا ئیمەیڵەکانت تەنها لەنێت دەتوانی ببینی.
بە جیاوازی لە ڕاژە پابەند بە نێتەکانی دیکەی وەک ئەوانەی یاهوو، مایکرۆسۆفت (هۆتمەیڵ) ئەمەی جیمەیڵ بەلاشە. هەروەها جیمەیڵ ئەو تایبەتمەندیەشی هەیە کەوا بتوانیت ئیمەیڵەکانت خۆبەخۆ بۆ فۆروەرد (تەحویل) بکرێت بۆ هەر ئیمەیڵێک خۆت ئارەزووی بکەیت.
ئەم نوێکاریەی گووگڵ بۆ جیمەیڵ پلە بە پلە ئەنجام ئەدرێت و پێ دەچێت چەن هەفتەیەکی پێ بچێت دا بگاتە لای هەموو بەکار هێنەرەکانی. پێشتر گووگڵ لە زەوقی مایکرۆسۆفتی دابوو بەوەی کەوا داتابەیسی گەڕانەکەیان لە هەشت بلیۆن لاپەڕە تێپەڕیوە، پاش ئەوەی مایکرۆسۆفت بۆ خۆ دەرخستن بڵاو کردبوەوە کە ماتۆڕی گەڕانەکەی ئەوان (ئێم ئێس ئێن) داتابەیسەکەی خاوەن پێنج بلیۆن لاپەڕەیەو گوایە دەوڵەمەنتری ماتۆڕی گەڕانە.
سەرچاوە
زیاتر بخوێنەوە دەرباری جیمەیڵ (ئینگلیزی)