سەردێڕی هەواڵەکان

 وەرگێران بۆ بڵاگێری وۆردپرێس!: وەکو دەزانن. یەکێک لە هەرە بەناوبانگترین بڵاگێرەکانی جیهان wordpress.com ــە. ئەویش وەکو سەرچاوە پڕۆگرامۆکەی وۆردپرێس بەکاردەبات و لەگەڵ دەیان ڕووکاری بە خەسڵەت و بۆ کوردی شیاو.
 یەکەم لاپتۆپی 4G نمایشکرا.: کۆمپانیای سامسۆنگی بەشی ئەوروپا ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی IFA لە بەرلین یەکەم لاپتۆپی (Netbook) نمایشکرد کە پشتگیری مۆبایل بەرینباندی 4G یا (LTE) ە Long Term Evolution
 فەیسبووک و خزمەتگوزاری ئەزمونی جەنجاڵ: فەیسبووک لەئێستاکەدا سەرقاڵی تاقیکردنەوەیەکی تایبەتە، کە بەرکارهێنەران توانایان هەیە هەرکاتێک بەرکارهێنەرێکی تر لەناو ئەم تۆرە کۆمەڵایەتییەدا بۆ ڕۆکردنی بارودۆخ یان بەشداریکردن لە خزمەتگوزاری وێنە لەگەڵ

 Zankoy Silemani

Bardaqani Sat, Feb 06, 2010 22:12
Bardaqani

Dillim be chi xosh bet?

A Visual Basic project is made up of one or more separate source files. During the process known as compilation,

http://www.univsul.org/

Sia Sat, Feb 06, 2010 23:53
Sia

هههههه
ماڵپەری دینی، ئایتی زانکۆ ..هتد وەکو دووکانەکەی بەکر دوو سەلک سابوون لفکەیەکە.
Visual Basic Visual Stuudio
دوو تەیبڵی HTML
چوار کۆدی دزراو و فلاش بە decompiler sothink
http://www.univsul.org/E_U_Zanyari.aspx?Jimare=1%C2%A5
بەڵام هۆکەی ئەوەیە کۆپیوتەرەکانیان لەسەر لایە
http://www.desian.info/blog/gishti/babet149.html

Sia Sun, Feb 07, 2010 00:04
Sia

ئەمەش وتەی سەرۆکی زانکۆ لەبەشی کوردی هەمان وێنەی سەرۆک دانراوە بەڵام ناوەڕۆکەکەی ڕیکڵامە. تۆ هیچ تێدەگەیت؟
###
دەربارەی زانکۆی سلێمانی
ئاڤێستا له‌سه‌ر ده‌ستی گروپێک له‌ که‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ کاره‌کانی به‌ڕێوه‌ ده‌بات که‌ شاره‌زایی وئه‌زمونی چه‌ندین ساڵ کارکردنیان هه‌یه‌ له‌ داموده‌زگا بیانی و حکومی و ناحکومیه‌کانیاندا، ستافی ئاڤێستا گروپ هه‌ڵگری چه‌ندین بڕوانامه‌ی تایبه‌تن به‌ به‌شداریکردنیان له‌ چه‌ندین خول و ڕاهێنانی تایبه‌تدا له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ک ووڵاتانی (کۆریا، ئه‌رده‌ن، ئێران) که‌ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ و نیشانه‌ی لێهاتویی و کارامه‌یی ستافی ئاڤێستایه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ جگه‌ له‌و خولیا و دڵسۆزیه‌ی که‌ هه‌ر یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی ستافه‌که‌ هه‌یه‌تی بۆ کاره‌که‌یی که‌ به‌وپه‌ڕی دلسۆزیی و هه‌ست به‌ لێپرسراوێتیه‌وه‌ کاره‌کانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین که‌ ئه‌ندامانی ئاڤێستا گروپ هه‌ڵگری سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره‌ن له‌ زانست و ته‌کنه‌لۆژیای نوێ پشت ئه‌ستور به‌ دڵسۆزیان بۆ ئه‌و کارانه‌ی که‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌یان به‌رچاوبوه‌ له‌ کاره‌کانی ئاڤێستادا و به‌رهه‌م و کاره‌کانی ئاڤێستا گروپ سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌ن که‌ تا ئێستا زیاد له‌ 30 ماڵپه‌ڕ و زیاد لهxcvvvvv‌ 10 سیستمی بنکه‌ی زانیاری به‌شێوه‌یه‌کی پرۆفیشناڵ ئه‌نجام داوه‌
###
ئەوەیە دەربارەی زانکۆ.

myBlog

Zandy Sun, Feb 07, 2010 00:37
zandy

کاک سیا، منیش پێشتر وتەکەی سەرۆکی زانکۆم خوێندەوە ، زۆرم بەلاوە سەیر بوو ، هەر لەوە دەچو لەلایەن ئەو گرووپەوە ماڵپەڕی زانکۆ هاککرا بێت.
پێم سەیرە ئەم حکومەتەی خۆمان بۆ هەڵناسن بانگەوازێک بکەن بۆ ئەوخەڵکانەی دەرەوە کە لەبواری ئایتی خوێندویانە یاخود شارەزان ، یان بۆ هەڵناسن ژمارەیەک خوێندکار بنێرن بۆ خوێندن لەبواری ئایتی بۆ وڵاتیکی وەک هیندستان کە ئێستا زۆر پێشەکوتوون لەبواری ئایتی.
**************************
ئەوەندە سەرقاڵی زیادکردنی بەرهەم هێنانی نەوتی کوردستانن بۆ ٣ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا ، بەڵام تاکەی گرنگی بەئایتی نادەن!

***********************************
هەهەهە ، کاک سیا ، ئێستا وێنەی زانکۆم بینی ، کۆمپیوتەرەکان لەسەر مێزەکەو لەسەر لا دانراون ، بزانم لەم یەک دوو رۆژەدا وەڵامی ئەو هونەرەت بۆ وەردەگرم لە زانکۆی سلێمانی.
لەوانەیە ئێمە هەڵە دامان نابێت ، ئەمە شتێکی بیر خستمەوە ، وتیان : پیاوێک یەکەم جار چاوی بەشەمەنەفەر کەوت ، وتی ، بەڕاستی ئەمە شتی چاکە ، بەڵام خوانەخواستە گەر لابەلا یا لەسەر باری پانی بڕۆیشتایە دونیای وێران دەکرد.

Aras_71 Mon, Feb 08, 2010 17:44
aras_71

قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی بادی خۆش مرور..

ئەوە لە کوردستانی نوێدا بینیم کە سەرۆکی بەشی کۆمپیوتەر دەڵێت خەریکن ماڵپەڕێکی زۆر مۆدێرن دروست بکەن بۆ زانکۆ، دیارە ئەمە سەرەتاکەیەتی.
پرسیار ئەوەیە بۆ گرووپی ئاڤێستا دەیکات و زانکۆ خۆی نایکات؟؟

کاک زەندی دەتوانم بڵێم سەدان کەس لەسەر حسابی حکومەت لە زناکۆی سلێمانییەوە لەدەرەوە ماستەر و دکتۆرا دەخوێنن. ساڵانە دەیان کەس لەزانکۆوە دێنە ئەم وڵاتانە بۆ کۆنگرە و سیمینار و..هتد.
شتێکی خۆشت بۆ باس بکەم، پێش مانگێک، کۆمەڵێک هاتبوون بۆ زانکۆیەک لەشارێک نزیک من، لە هەولێر و سلێمانی و بەغداد ..هتد تێکەڵاوبوون، گوێم لە دووان بوو لەڕۆژی دوەمی کۆنگرەکەدا ئەیانوت چیمان داوە لەمە بابچین بۆ سەردانی خزم و کەس، یەکدنیا ئیشمان داناوە بیکەین..
لە پلەی دکتۆر دا بوون!، قور بەسەر بەکالۆریۆسەکان.

www.kosc.org

Shad Mon, Feb 15, 2010 02:10
shad

من هه‌میشه‌ وتومه‌، به‌ڕێوه‌بردنی ( فوضی) هونه‌ره‌!
I admit, my freedom is my choas

ئامانج Wed, Feb 17, 2010 12:51
ئامانج

بەداخەوە کار ناکات!!
ئەگەر هەڵە نەبم ماوەى ٢ ساڵ لەمەوپێش مامۆستاى کۆلێژێک ووتى"دەمەوێت فێرى دروستکردنى سایت بم،لە ناو سایتى زانکۆ بەشیکمان بۆ دەکەنەوە تایبەت بێت بە کۆلێژەکەمان،"برادەرێک لە زانستى کۆمپیوتەر وەرگیراوە،باوەڕ بکە تا ئێستا وا کۆتایی ساڵە هیچ شتێکیان نەخوێندوە،پێیان دەڵێن هۆڵى خۆیندن چاک دەکەین ئیمڕۆ بڕۆن بخەون!!!

My Blog

Aras_71 Wed, Feb 17, 2010 14:34
aras_71

لەسەر قسەی تۆ ئامانج، تەلەبەیەکی زیرەک دەناسم، مەشروعی تەخەروجی لە کولیەی هەندەسەی حاسبات، دروست کردنی ٣ لاپەرەی هتمل بوو، کە هەریەکەو ئەویتر بکاتەوە.

Hunerahmed Wed, Feb 17, 2010 18:12
hunerahmed

لەسەر قسەی تۆ ئامانج، تەلەبەیەکی زیرەک دەناسم، مەشروعی تەخەروجی لە کولیەی هەندەسەی حاسبات، دروست کردنی ٣ لاپەرەی هتمل بوو، کە هەریەکەو ئەویتر بکاتەوە.

----- - -- -- - - -
به‌ قوه‌ته‌ هههههه .

بژين

ئامانج Wed, Feb 17, 2010 21:34
ئامانج

کاک ئاراس ئەگەر خۆى دروستى کردبێت باشترە، ئەگەر مامۆستاکە بۆى جێبەجێ نەکردبێت،لە هەندێک شوێن بە ١١ خوێندکار خەریکى ئەو مەشروعە دەبن :) بەڵام لە کۆتایی مامۆستاکە هەموو کارەکە دەکات،تەنها خویندکارەکان دەینوسنەوە!
My Blog

Bardaqani Thu, Feb 18, 2010 18:56
Bardaqani

ناتوانین لینکی ئەم گفتوگۆیە بۆ کارمەندێکی حکوومەتی هەرێم بنێرین؟ یان خوێندنەوەش پێویست بە دەفتەری دۆلار دەکات!

Sia Fri, Feb 19, 2010 01:00
Sia

خۆی کارمەندەکە گەر تێبگات باسی چیدەکەین، ئەمەی ‌چۆن قبوڵ دەکرد؟

myBlog

Dilan Mon, Feb 22, 2010 22:37
dilan

دەی گوێی مەیەنێ ئەمەش وەکوو هەموو شتەکانی تر وایە لە کوردستان، کێشەکەمان ئەوەیە هەموو ئیشێکمان هەر بە سەربەخۆیی دەکەین پرس ناکەین، ناگەڕێین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لەقــسەى خـــــــــــــەڵکا زوو هـــــــــــــەڵمەەرێ
ڕەوایــــــە بە شەق بتـــــــــــــــــــــــــکەنە دەرێ
زمــــــــــــــــــــان درێژبى دەستت کورت ئەبێ
کە خۆت هەڵکێــــــشا گوێت لە جڕت ئەبێ

لەقسەى خەڵکا زوو هەڵمەەرێ

ڕەوایە بەشەق بتکەنە دەرێ

زمان درێژبى دەستت کورت ئەبێ

کە خۆت هەڵکێشا گوێت لە جڕت ئەبىِ

Zandy Wed, Feb 24, 2010 18:39
zandy

دەبێ وابێ ، زمان درێژبیت دەستت کورت ئەبێت !
خۆ میللەتی کورد زمانی لەدەما نییە ، کوا زۆربەی دەستیان کورت و نەبوون.

Aras_71 Thu, Mar 04, 2010 15:23
aras_71

کاک بەردەقانی ئەوە لینکەکەم نارد بۆ هەندێک فەرمانبەر.
لەم ڕۆژانەدا شتێکی ترم بەرچاوکەوت، پەیمانگایەکی تەکنیکی لەسەر وێبگەکەیان شوێن دانراوە بۆ ڕیکلام!.

www.kosc.org

RΛШΛZ Mon, Mar 08, 2010 01:37
RΛШΛZ

زانكۆی چی و شتی چی له‌ كوردستانا كوا زانكۆ ھه‌یه‌؟ گوناحه‌ ناوی زانكۆیان لێ ناوه‌ ھه‌تاوه‌كو ئه‌م دوو حیزبه‌ له‌سه‌ر حوكم بن زانكۆكانمان مسته‌وای خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تای ئه‌وروپایان نابێت...خۆشم له‌م زانكۆ جوانه‌ی سلێمانیم به‌ حساب له‌ زانكۆكانی تری كوردستان باشتره‌ له‌ ھه‌موو رویه‌كه‌وه‌ سه‌قه‌ته‌ ھه‌مووی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حیزبایه‌تی...