سەردێڕی هەواڵەکان

 نوێترین Ipod بڵاوکرایەوە: ئەمڕۆ کۆمپانیای Apple جۆرە ئایپۆدێکی نوێی خستە بازاڕەوە جگە لەوەی تێلی پێدەکرێت ، فیلمیش دەگرێت بە HD تەواو. ئەم ئایپۆدە ، پیشاندەرەکەی ٣،٥ ئینجەو بە
 تولئامرازێکی DLL لەلایەن مایکرۆسۆفت: بەر لە دوو هەفتە ، کەلێنێکی پاراستن لە پرۆگرامەکانی ویندۆزدا دۆزرایەوە لە پەڕگەی DLL ە (”dynamic link library”) ی ویندۆزدا ، بەڵام مایکرۆسۆفت ئاشکرای نەکردکە
 گۆگڵ و گه‌ڕانی Real-Time: له‌ به‌رده‌وامی چالاكی و پرۆژه‌كانی گۆگڵ .. ئێستا گۆگڵ Real-Time خسته‌ ناو په‌ڕگه‌ی ئه‌نجامه‌کانی گه‌ڕان. گه‌ڕانی گۆگڵ RealTime ئه‌م ڕووداوانه‌ تازه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ وێبه‌كانی وه‌كو

سیمبیان ئەبێتە ژێدەرکراوە

AraQadir04 Feb, 2010

سیمبیان، بەرفراوانترین سیستەمی کارگێڕی بەکاربراوی مۆبایل , ئەمڕۆ دەبێتە ژێدەرکراوە و وا بڕیارە کاتژمێر ١٤:٠٠ GMT لە ماڵپەڕی خۆی هەموو کۆدەکانی ئەوی سیستەمە کارگێڕییە بۆ داگرتن دابنێت.
هەنگاونان بەرەو ژێدەرکراوەبوونی سیمبیان لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە دەستی پێکرد پاش ئەوە نۆکیا زۆرینەی پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی کڕی و دامەزراوەی سیمبیانی دروستکرد. کە ئەمەش یەکێکە لەو هەوڵانەی نۆکیا داویەتی بۆ زیندوکردنەوەی سیمبیان بەتایبەت لەدوای ئەو گەشە خێرایەی iPhone و Android و دابەزینی ڕێژەی بەکارهێنانی سیمبیان، زۆرێک پێیان وایە کە سیمبیان سیستەمێکی کۆنە و وردەوردە بەکارهێنانی ڕوو لە کەمی دەکات و سیستەمەکانی تری جێگەی دەگرنەوە.

جگە لەوەش نۆکیا لە هەوڵی نوێکردنەوەی ڕووکاری (UI) سیستەمەکەیە و بڕیار وایە لە نیوەی دووەمی ئەم ساڵدا Symbian ^3 بڵاو بکاتەوە و لە سەرەتای ٢٠١١ ـشداSymbian ^4، کە دەستبەردرای ڕووکاری ئێستای دەبێت و تیایدا تێکهەڵکێشی Qt دەکرێت.
زانیاری زیاتر

AraQadir

دەربارەی نووسەر

AraQadir لە ڕۆژی 17-09-2009 دا بووە بە ئەندام، لەم ماوەیەدا 8 بابەتی نووسیوە. لێرە دەتوانیت زانیاری زیاتر دەربارەی نووسەر ببینیت.

پاشکۆقه‌باره‌
symbian-logo.jpg2.25 KB