سەردێڕی هەواڵەکان

 نوێترین Ipod بڵاوکرایەوە: ئەمڕۆ کۆمپانیای Apple جۆرە ئایپۆدێکی نوێی خستە بازاڕەوە جگە لەوەی تێلی پێدەکرێت ، فیلمیش دەگرێت بە HD تەواو. ئەم ئایپۆدە ، پیشاندەرەکەی ٣،٥ ئینجەو بە
 تولئامرازێکی DLL لەلایەن مایکرۆسۆفت: بەر لە دوو هەفتە ، کەلێنێکی پاراستن لە پرۆگرامەکانی ویندۆزدا دۆزرایەوە لە پەڕگەی DLL ە (”dynamic link library”) ی ویندۆزدا ، بەڵام مایکرۆسۆفت ئاشکرای نەکردکە
 گۆگڵ و گه‌ڕانی Real-Time: له‌ به‌رده‌وامی چالاكی و پرۆژه‌كانی گۆگڵ .. ئێستا گۆگڵ Real-Time خسته‌ ناو په‌ڕگه‌ی ئه‌نجامه‌کانی گه‌ڕان. گه‌ڕانی گۆگڵ RealTime ئه‌م ڕووداوانه‌ تازه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ وێبه‌كانی وه‌كو

نۆکیا داوای پڕکەرەوە مەترسیدارەکانی دەکاتەوە.

zandy03 Feb, 2010

کۆمپانیای مۆبایل تەلەفۆنی نۆکیا ، ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکاتەوە کەوا لەدوای ١٥/٦/٢٠٠٩ وە مۆبایلی جۆری نۆکیایان کڕیوە ، پێوسیتەلە مالپەڕی نۆکیا جۆری مۆبایلەکەیان تاقیبکەنەوە تا ئەگەر ئەو ئاگادارییە بییانگرێتەوە ، دەبێت بە زووترین کات ، پڕکەرەوەکانیان (Charger) بنێرنەوە بۆ کۆمپانیای نۆکیا ، لەبەرئەوەی لەکۆتایی وایەرەکەی قەباغێکی تەنکی هەیە کەدوای ماوەیەک لێدەبێتەوەو تێلی وایەرەکە دەردەکەوێت ، ئەوەش دەبێت هۆی مەترسی کارەباگرتن.
جۆری ئەو پرکەرەوانەی ئەم ئاگادارییە دەیانگرێتەوە بریتین لە (AC-3E و AC-3E ) ، ئەم دووجۆرە لەدوای ١٥/٦ پارەوە فرۆشراون ، هەروەها جۆری (AC-4U) دەگرێتەوە کە لە بەرواری ١٣/٤/٢٠٠٩ وە ٢٥/١٠/٢٠٠٩ بەرهەم هێنراوە.
بۆ ئەوەی دڵنیابن لە مۆبایلەکانتان و ئەو مەترسییەتان لەسەر نەمێنێ ، ئەوا سەردانی مالپەڕی نۆکیا یاخود کرتە لە ئەم بەســــــــــــــــــتەرە بکــــەن لە خوارەوەی مالپەڕەکە ژمارەی مۆدێلی پڕکەرەوەکەتان بنوسن ، گەر لەوجۆرانەبوو ئەوا دەتوانن ، پرکەرەوەکە بنێرنەوە بۆ کۆمپانیای نۆکیا ، پاشان کۆمپانیای نۆکیا ، پڕکەرەوەکەتان بۆ دەگۆڕیت بە جۆریکی تر کە هیچ مەترسی لەسەر نییە.
کۆمپانیا نۆکیا ڕایگەیاند هەرچەند تا ئێستا ئەم جۆرە پڕکەرەوانە هیچ ڕووداوێکی ناخۆشی لێ نەکەوتۆتەوە ، بەڵام لەدوای ماوەیەک بەکارهێنانی ، بۆی هەیە بەکارهێنەران دووچاری کارەساتی دڵتەزێن ببنەوە.

zandy

دەربارەی نووسەر

Zandy لە ڕۆژی 07-12-2006 دا بووە بە ئەندام، لەم ماوەیەدا 583 بابەتی نووسیوە. لێرە دەتوانیت زانیاری زیاتر دەربارەی نووسەر ببینیت.

پاشکۆقه‌باره‌
web-1_42443a.jpg50.34 KB
دلشاد

سوپاس