


به‌ناوی خودای گه‌وره
ئه‌م کاته‌ت و هه‌موو کاتێکتان باش
http://www.kurdpro.com/key/box.jpg
به‌رێزان دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی پاردا وه‌شانی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی ( Kurdish Key & Font Convert ) بڵاو بوویه‌وه ، به‌ڵام وام به‌باشزانی که وه‌شانی دووه‌می ئاماده بکه‌م و بڵاوی بکه‌مه‌وه به چه‌ند ده‌سکاریه‌ک و درووست‌کردنی سیسته‌می زیاتر ئه‌مه له کاتێکدا که وه‌شانی پێشوو چه‌ند کێشه‌یه‌کی هه‌بوو له گۆرینی چه‌ند پیتێکدا به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌م وه‌شانه تازه‌یه‌دا ئه‌م کێشانه‌م چاره‌سه‌ر کردووه و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش جگه له گۆرینی نوسینه‌کانتان له شێوازی نوسراوی فۆنتی عه‌لی که‌یه‌وه بۆ بۆ شێوازی نوسینی فۆنتی یونی کورد که ده‌یخوێنێته‌وه وه به پێچه‌وانه‌وه .
به‌شێکی تریش کراوه‌ته‌وه ئه‌ویش گۆرینی نوسینی لاتینی بۆ کوردی وه هه‌روه‌ها کوردی بۆ لاتینیش ، وا له‌خواره‌وه به درێژی باس له‌م به‌شانه و ئه‌م به‌شه نوێیه و ئه‌و سیسته‌مه‌ی بۆی دانراوه ده‌که‌م.
http://www.kurdpro.com/key/rw1.jpg
ئه‌م به‌شه بریتیه له کیبۆردی ئاماده‌کراو و ئه‌توانیت له هه‌ر کۆمپوته‌رێک به کاری بهێنیت و به کوردی بنوسیت به بێ ئه‌وه‌ی کیبۆردی کوردی دابه‌زێنیت یاخود دابه‌زیبێت ئه‌توانیت نوسینه‌کانت بنوسیت به کورد و بێ کێشه.
http://www.kurdpro.com/key/rw2.jpg
ئه‌م به‌شه‌یه‌ش بریتیه له گۆرینی شێوازی ئه‌ونوسینه‌ی که فۆنتی عه‌لی که‌ی ده‌یخوێنێته‌وه بۆ ئه‌و نوسینه‌ی که فۆنته‌کانی یونی کورد ده‌یخوێنێته‌وه واته گۆرینی ئه‌و نوسینانه‌ی که به کیبۆردی Arabic[101] نوسراون بۆ نوسینه‌کانی کیبۆردی Kurdi Sorani Bahdini وه هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م به‌شه‌شدا شێوازی ئه‌ونوسینه‌ی که یونی کورد ده‌یخوێنێته‌وه بۆ ئه‌و نوسینه‌ی که فۆنته‌کانی عه‌لی که‌ی ده‌یخوێنێته‌وه واته ئه‌و نوسینانه ده‌گۆرێت که به کیبۆردی Kurdi Sorani Bahdini نوسراون بۆ نوسینه‌کانی کیبۆردی Arabic[101] .
http://www.kurdpro.com/key/rw3.jpg
ئه‌م به‌شه نوێیه‌ش که له وه‌شانی پێشودا نه‌بووه و له‌م وه‌شانه‌دا زیادکراوه بریتیه له گۆرینی لاتینی بۆ کوردی وه هه‌روه‌ها کوردیش بۆ لاتینی ، ئه‌م به‌شه‌یه سیسته‌مێکی به‌هێزی بۆ دانراوه چونکه تاراده‌یه‌کی باش پیته بزوێن و نه بزوێنه‌کان لێک جیا ده‌کاته‌وه بۆ نموونه تۆ گه‌ر بنوسی ( سور ) کاتێک ده‌یگۆری بۆ لاتینی ده‌نوسرێت ( sur ) خۆ ئه‌گه‌ر بنوسی (که‌وسه‌ر) کاتێک ده‌یگۆری بۆ لاتینی ده‌نوسێت (kewser ) له‌م نموونه‌یه دا ده‌بینین نه‌یهێشت دوو بزوێن به داوی یه‌کدا بێت و راسته‌وخۆ پیتی (و) ی نه‌بزوێنی نوسی چونکه پێش و ده‌بینی (ه)ه که پیتێکی بزوێنه ، خۆ ئه‌گه‌ریش بنوسی ( دوور) ئه‌وا بۆت ده‌کات به (dûr ) .
ئه‌گه‌ر بنوسی (گۆرانی ) ده‌یگۆرێت ( goranî ) ئه‌گه‌ریش بنوسی (نه‌که‌ی ) ده‌یگۆرێت بۆ ( nekey ) ده‌بینین ( ی ) بۆ کردین به (y ) چونکه پیتی بزوێنی له پێش (ی)ه‌که هاتووه و دوو بزوێن به‌دوای یه‌ک دا نایه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه کردی به (y) .
وه چه‌ندان نمونه‌ی تریش که له‌سه‌رتای وشه بجۆرێک ده‌ینوسێ وه له ناوه‌راستی وشه‌ش به جۆرێکی تر.
له هه‌ریه‌ک له‌م به‌سته‌رانه ئه‌توانن پرۆگرامه‌که دابگرن به قه‌باره‌ی 882 کیلۆبایت
کاتێکی شاد بۆ هه‌مووتان
دەستەکانت خۆش و سوپای ئەرک ماندوبونت دەکەم!
تێبینی:-
لەکاتی وەرگێرانی سۆرانی بۆ لاتینی ، پیتی "ێ" ی تێدا نییە و نیشانەی "؟" لەجێگەی دەردەچێت. بە کۆپی پەیست نوسیم (هەرێم) بە لاتینەیەک ئاوها دەیگۆڕێت (hەrêm)
وە لە کیبۆردی ئامادەکراود لە پیتێک زیاتر ناتوانرێت بنوسرێت ، کاتێک پیتی دووەم دەنوسیت ، پیتی یەکەم نامێنێت.
تکام وایە بردارەنی تریش تاقیبکەنەوەو ئەنجامەکەی بنوسن.
سەرکەوتوبن
دەستخۆش
ئەم پڕۆژەیەی کاک ئاسۆ مەحمودی بەدەرهێڵ و سەرهێڵ کارەکانی تائەندازەیەکی زۆر بەجوانی دەکات.
http://www.chawg.org/kurdi-nus/
بژین
myBlog
سوپاس کاک زاندی
به‌ڵێ کێشه‌یه‌کی هه‌بوو و نه‌مزانی سوپاس بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌که‌ت ئه‌ویش کێشه‌ی ه چونکه دوو جۆر ه مان هه‌یه من ته‌نها یه‌کێکیانم نوسیبوو بۆ ئه‌وه‌ی بیگۆرێت . ئێستا ئه‌توانیت دوباره داونلۆدی بکه‌یته‌وه و چاکم کرد .
به‌ڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی ێ کوردی > لاتینی ئه‌بێ ته‌نها به کۆپی په‌یست بیهێنی بۆ نمونه له ناو خانه‌که‌دا پیته کورده ره‌سه‌نه‌کانی ویندۆز نانوسێت چونکه ئه‌و به‌رنه‌مه‌یه‌ی که پێی درووست کراوه پشگیری گلیفه‌کانی ناکات به‌ڵام گه‌ر له شوێنێک بنوسی ( هه‌رێم ) پاشان له ناو به‌رنامه‌که په‌یستی بکه‌ی ێ ده‌رده‌که‌وێت و بۆشت ده‌گۆرێ
تاقی کردنه‌وه :( بۆ نموونه من ئه‌و ئه‌و په‌یامه‌ی به‌رێزت که بۆت نوسیوم گشتی ئه‌که‌م به لاتینی ئه‌چم کۆپی ئه‌که‌م و له به‌رنامه‌که دای ئه‌نێم نه‌ک بۆخۆم بینوسم چونکه هه‌ندێک پیتی کوردی نانوسێت له‌وێدا )
===========================
destekant xoş û supay erk mandubunt dekem!
têbînî:-
lekatî wergêranî soranî bo latînî ، pîtî "ê" y têda nîye û nîşaney "؟" lecêgey derdeçêt. be kopî peyst nusîm (herêm) be latîneyek eawha deygorêt (herêm)
we le kîbordî amadekrawd le pîtêk zyatr natwanrêt bnusrêt ، katêk pîtî duwem denusît ، pîtî yekem namênêt.
tkam waye brdarenî trîş taqîbkeneweu encamekey bnusn.
serkewtubn
=================================
بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌شی یه‌که‌میش ئه‌وه‌ی کیبۆرده‌که تۆ ئه‌بێت ته‌نها یه‌ک کلیک بکه‌ی له‌و خانه‌یه‌ی که ره‌ش ده‌بێته‌وه ئه‌وجا بینوسه‌و هه‌مووی پێکه‌وه ده‌نوسێ.
ده‌ستی کاک ئاسۆش خۆش بێت وه‌ڵای من زۆرم به‌دڵه
دووبارە دەستەکانت خۆش و زۆر سوپاس.
هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.