


سلاو به‌ڕێزان
پرسیاێکی کاك حامد م له‌مه‌ر فه‌رهه‌نگی هۆرامی خوێنده‌وه، به‌لام به‌داخه‌وه نه‌متوانی راسته‌وخۆ وه‌ك سه‌رنج یا وه‌ڵام به پرسیاره‌که‌ی چه‌ند وشه‌یه‌ك بنووسم، هه‌ر چه‌نده پێشتر وه‌ك په‌یام ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کم بۆ نووسی.
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌رنجی من راده‌کێشێت، هه‌ستیاربوونی هه‌ندێکه به کارکردنی ئاخێوه‌رانی دیالێکته کوردییه ناسۆرانییه‌کان له‌سه‌ر زاراوه‌که‌یان....
وه‌ك پیش‌تر من پرسیار و داخوازی کۆمه‌کم بۆ چیکردنی فه‌ره‌هه‌نگی هۆرامی/ هۆرامی / سۆرانی/ ... تد کرد بوو و ئیمه‌یل ئدره‌سی خۆشم دانابوو،
سه‌یر له‌وه‌دایه، هه‌ر که‌س ده‌م ده‌کاته‌وه، قسه له‌سه‌ر پاراستن و ده‌وڵه‌مه‌ندکردن و گه‌شه‌دان به زمانی کوردی ده‌کات، به‌ڵام کاتێك که که‌سێك باس له زیندووراگرتنی زاراوه کوردییه‌کان وه‌ك سه‌رچاوه و کۆڵه‌که‌ی زمانی کوردی ده‌کات، موچرکی ترس به له‌شی هه‌ندێك که‌سی خۆ به دلسۆز زاندا دێت. من تێ ناگه‌م، ئه‌گه‌ر هۆرامی (نه‌ك هه‌ورامی و گۆرانی وه‌ك زۆرێک له نه‌زانییه‌وه ده‌نووسن) و کرمانجی و که‌لهوڕی به‌شێکن له زمانی کوردی، ئایا به له‌ناوچوونیان به‌شیك له زمانی کوردی له‌ناو ناچێت؟ ده‌ی ئه‌گه‌ر وایه، ئایا خوێندن و به‌سدارکردنیان له وانه‌کانی خوێندا ته‌نیا ڕێگه نییه بۆ زیندوو راگرتنیان؟ ئه‌ی ئیتر بۆ کاتێك که که‌سێك به زاراوه‌که‌ی خۆی ده‌نووسێت و ده‌یه‌وێت بخوێنێت، یه‌کسه‌ر نوقلانه‌ی ده‌ستکه‌لایی دوژمنی بۆ لێده‌ردرێت؟ ئایا ئه‌م نوقڵانه لێدانه هه‌ر هه‌مان نییه که فارسه ده‌مارگیره‌کان و تورکه که‌مالیسته‌کان، ئاخاوتن به کوردی و خوێندن به کوردی به به‌شێك له هه‌وڵی دوژمانی ئێران و تورکییه داده‌نێن؟
له کاتێکدا زۆربه‌ی ناوه‌نده جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤ و پاراستنی ڕۆشنبیری نه‌ته‌وه و که‌مه نه‌ته‌وه‌کان، دان به مافی خوێندن و قسه‌کردن و نووسین به زمانی دایك ده‌نێن و بۆ هه‌ر که‌سێکی ئازادیخواز و مرۆڤدۆستیش مافی خوێندن و نووسین به زمانیێک که تاك ده‌یه‌وێت له شانی ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کاندا دێت، ئیتر بۆ بۆ هۆرامییه‌ك، کرمانجێک، که‌لهورییه‌ك خوازیاری ئه‌و مافه بێت، به دژه‌خونی بۆی هه‌ژمار بکرێت؟ ئایا خودی ئه‌م هه‌ژمارکردنه سه‌ری له شۆڤێنیزمی ناوچه‌گه‌رییه‌وه ده‌رناچیت؟ ئایا هیچ پێناوێك هه‌یه، مرۆڤ له پێناویدا واز له ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کانی بهێنیت؟ ئایا ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت "یه‌کپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی" ده‌توانێت پاساوبێت بۆ سوکایه‌تی و دژایه‌تی به خواستی تاکی ئاخێوه‌رانی زاراوه‌کانی تر؟
سڵاو بەڕێز!
ئەگەر تێبینیت کردبێت یەزیدی و شەبەک کوردن ، بەڵام خەریکە لەکورد دایان دەبڕن ، یاخود چۆن لە ئێران هەستێکیان لای لوڕەکان دروستکردووە زۆربەیان خۆیان بە کورد نەزانن ، من پێم وانیە ئەو مەترسیەی بەڕیزتان ئاماژەتان پێکردووە ، مەبەست لەوەبێت فرە دیالێکتی زیان بەزمانی کوردی بگەیەنێت.
ڕاستە لەم ووڵاتانە هەر ناوچە بگرە هەندێک گوندیش دیالێکتی خۆیان هەیە و شانازیشی پێوەدەکەن ، بەڵام ئەگەر تێبێنیت کردبێت یەک زمانی نوسینیان هەیە ، ووڵاتانی عەرەب یەک زمانی ستاندارتی نوسینیان هەیە ، جەزائیری و مەغریبی و میسری عێراقی زۆرجار لەیەکتری تێناگەن ، بەڵام بەیەک زمان دەنوسن.
نمونەیەک:
جەزایریەک ئەناسم لێرە ئەیوت باشە خۆ تۆ عێراقیتی و کوردی بۆ من باشتر تێ ئەگەم لەتۆ وەک لەعەرەبە عێراقیەکان ، ووتم ، کاکە من لەگەڵ تۆ بە جڵفی قسەناکەم ، بە عەرەبی فەسیح قسەدەکەم .
بە بۆچونی من پێشکەوتنی تەکنلۆژیای زانیاری ئاسانی ڕیگاوبانەکانی هاتوچۆ و تێکەڵاوبونی خەڵک ، زیاتر لە جاران و زۆری میدیا کاریگەریەکی گرنگی بە گشتی لە سەر هەموو دیالێکتەکانی جیهان کردووە نەک تەنیا هۆرامی یا کرمانجی یا هەر دیالیکتێکی تر .
بۆ ئەوەی فرە دیالێکتی زمانەکەمان دەوڵەمەدنتر دەکات ، بەڵێ ڕاستە منیش هەمان بۆچونم هەیە .
ئەوەی کێشەیە ئێمە تا ئێستا ووڵاتیکی سەربەخۆ و زمانێکی ستاندارتمان نییە ، کەی بووین بەخاوەنی وولاتی خۆمان و زمانی ستاندارتی خۆمان ، ئەو کاتە بەدڵنیاییەوە هۆرامی دەتوانن داوایەک لەپەرلەمان بکەن و بەزمانی زگماکی لە قۆناغەی سەرەتاییدا بخوێنن بۆ بەرز و زیندو ڕاگرتن و لەناونەچونی ئەو دیالیکتانە.
سەرکەوتوبن
سڵاو!
وەکوو دڵسۆزێکی زمانی یەکگرتوو و ستانداردی کوردی ئەمەوێت ئەوە بەبیر ئێوە بەڕێزان بێنمەوە کە زمانی سۆرانی سەردەمێكە خۆی وەکوو زمانی ستانداردی کوردی لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێی خۆی گرتووە و لەقکردنی بەو نیمچەدەسەڵاتەی کوردی باشووریش زۆر ئەستەمە؛ ئیتر بەڕاستی نکوولیکردن لەم ڕاستەقینەیە، خۆخافڵاندن و مایەپووچبوون زیاتر هیچ ئەنجامێکی تری لێناکەوێتەوە؛ ئەمە سەرباری ڕێزم بۆ هەموو بۆچوونێكی جیاواز لەم بوارەدا.
سەبارەت بە زاراوەکانی تری زمانی کوردی جێی خۆیەتی وەکوو سەرچاوە بۆ دەوڵەمەندکردنی زمانی ستاندارد سوود و کەڵکی پێویستیان لێ وەربگیرێت، نەك ئەوانیش قیت بکەینەوە و گەڕەلاوژێ دروست بکەین.
ئینجا وا بزانم بەڕێز هۆرامی ئەم سەکۆیە جاران جێگای باسگەلێك بوو کە پێوەندی بە زمانی کوردی و تەکنەلۆجیای زانیارییەوە هەبێت لە هەمان کاتدا، نەك هەریەکە بەجیا. لەوەش ئاگادار نیم کە یاساکانی ئەم سەکۆیە ئاڵوگؤڕیان بەسەردا هاتبێت!
لەگەڵ ڕێزی دووبارەم!