سەردێڕی هەواڵەکان

 وەرگێران بۆ بڵاگێری وۆردپرێس!: وەکو دەزانن. یەکێک لە هەرە بەناوبانگترین بڵاگێرەکانی جیهان wordpress.com ــە. ئەویش وەکو سەرچاوە پڕۆگرامۆکەی وۆردپرێس بەکاردەبات و لەگەڵ دەیان ڕووکاری بە خەسڵەت و بۆ کوردی شیاو.
 یەکەم لاپتۆپی 4G نمایشکرا.: کۆمپانیای سامسۆنگی بەشی ئەوروپا ئەمڕۆ لە کۆنفرانسی IFA لە بەرلین یەکەم لاپتۆپی (Netbook) نمایشکرد کە پشتگیری مۆبایل بەرینباندی 4G یا (LTE) ە Long Term Evolution
 فەیسبووک و خزمەتگوزاری ئەزمونی جەنجاڵ: فەیسبووک لەئێستاکەدا سەرقاڵی تاقیکردنەوەیەکی تایبەتە، کە بەرکارهێنەران توانایان هەیە هەرکاتێک بەرکارهێنەرێکی تر لەناو ئەم تۆرە کۆمەڵایەتییەدا بۆ ڕۆکردنی بارودۆخ یان بەشداریکردن لە خزمەتگوزاری وێنە لەگەڵ

 دیاری کردنی ریکۆرد لە مای ئێس کیو ئیل

Rebinyan Tue, Dec 09, 2008 15:07
rebinyan

دوای سڵاو :
جەژنتان پیرۆز
رەنگە سەر دێری پرسیارەکە نامۆ بێت یا نەگوونجاو بێت لە گەڵ پرسیارەکەم
پرسیارەکەش ئەوەیە چۆن بتوانین ریکۆردی لە پێش ریکۆردێکی تروە دیاری بکەین
بۆ نمونە خشتەیەکامان هەیە لە فێڵدیك پێك هاتوە لە ناو ئەم فێڵدەدا 4 ریکۆرد تۆمارکراوە
کاتێك بمانەوێت ریکۆردی ژمارە سێ لە ناو پەڕەیەك دا دەربکەوێت زیاتر مەبەستم ئەمەیە
لە کاتێكدا ریکۆردێکی نوێ تۆمار دەکەین ژمارەی ریکۆردەکان دەبێتە پێنج بەڵام پێویستمان بە ریکۆردی ژمارە چوارە لە ناو پەرەکەدا دەربکەوێت لە کاتێکی تردا ئەگەر ریکۆردێکی تر تۆماربکەین دەبینین ژمارەی ریکۆردەکان دەبێت شەش لەم کاتەدا ریکۆردی ژمارە پێنج دەربکەوێت
واتە کاتێك ژمارەی ری کۆردەکان دەگاتە 6 ریکۆردی ژمارە 5 وەدەست بێت وەکاتێك ژمارەی
ری کۆردەکان گەیشتە ژمارە حەوت ری کۆردی ژمارە شەش لە ناو پەڕەکەدا دەربکەوێت بەو شێوەیە ئایە ئەمە دەکرێت یانا چۆن... ؟

سپاسی بێ بڕانەوە

Bardaqani Fri, Dec 12, 2008 16:30
Bardaqani

کاک ڕێبینیان،
هەبوونی ئەم خشتەیە هەر زۆر نامۆیە. ئەی باشە ئەم خشتەیە هیچ جۆرە index ێکی نییە؟ یان primary key یان کاتی زیادکردنی بۆ خشتە؟ ئەگەر یەکێک لەمانەی نەبێت، چۆن بزانیت کام رێکۆرد لە ئەوی ترییان گەورەترە؟

Rebinyan Fri, Dec 12, 2008 19:20
rebinyan

بە سپاسەوە کاك بەردە بۆ گرنگی پێدانت
بەذڵنیایەوە کاکە کلیلی سەرەتایی هەیە
بەڕای بەڕێزت ئایا چی بکرێت باشە...!

Bardaqani Sat, Dec 13, 2008 21:01
Bardaqani

ئەگەر کلیلی سەرەکی هەیە و کلیلەکە auto incremental ـه ئەوا دەتوانیت ئەمەیان تاقی بکەیتەوە:
.
.
.
.

SELECT max(id) FROM `table` WHERE id NOT IN (SELECT max(id) FROM `table`)

ناوی خشتەکە لێرەدا 'table' ـە بیگۆڕە، ناوی کلیلەکەش 'id' ـە.