XP SP3 وێبگه‌ڕی IE7 داده‌خات.: مایکرۆسۆفت هۆژداری ده‌داته به‌کارهێنه‌رانی XP Service pack3 به‌وه‌ی که Internet explorer 7 له‌گه‌ڵ سیسته‌می کارگێڕی ویندۆزدا ده‌چه‌سپێت و به هیچ شیوه‌یه‌ک لانابرێت وه له کۆنترۆل پانیڵ - هێنان و لابردنی پرۆگرام دا ده‌رناکه‌وێت تا لاببرێت وه‌ک له SP2 وه Sp1 دا ئه‌و کاره به‌ئاسانی ئه‌نجام ده‌درێت.
"Jane Maliouta" یه‌کێکه له پێشخه‌رانی گرووپی ئینته‌رنێت ئێکسپلوره‌ر له بلاگی خۆیدا نوسیویه‌تی که وا دامه‌زراندنی SP3 وا ده‌کات که نه‌توانرێت Internet Explorer 7 داببه‌زێنرێت بۆ وه‌شانه کۆنه‌کان وه هه‌روه‌ها ناشتوانرێت لاببرێت ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی SP3 فایلی نوێی تێدایه که‌له‌لایه‌ن IE7 به‌کارده‌هێنرێت وه وێبگه‌ڕی IE7 به‌ته‌واوی گرێدراوه به سیسته‌میکارگێری ویندۆزه‌وه .
مایکرۆسۆفت ئامۆژگاری به‌کارهێنه‌رانی XP Sp3 ده‌کات ، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت وه‌شانی کۆنتری IE به‌کارببه‌ن ئه‌وا ده‌توانن ئه‌و کاره‌بکه‌ن پێش دامه‌زراندی IE7.
ئه‌گه‌ر خوازیاری به‌کارهێنانی IE6 یا کۆنتری ئه‌وا ده‌توانی پێش دامه‌زراندنی SP3 ه ، Internet Explorer 7 لابه‌ره دوای ئه‌وه Xp SP3 دابه‌مزرینه ، به‌م شێوه‌یه ده‌توانی له‌دوای دامه‌زرادنی SP3 وێبگه‌ڕی IE7 لابه‌ریت و وه‌شانێکی کۆنتری به‌کاربهێنیت.
دەست خۆس زەندی گیان بەڵام دواکەوت هەواڵەکە، هەرکە XP Service pack3 دانا لیرە من یەکسەر دامگرت بەڵام بە نیازیش نیم لە Internet Explorer 7 بەکار بهێنم تا ئێستا چونکە پیم وایە لەهەمم ئێکسپلۆرەرکان باشترە.
سەڵاوم هەیە