مایکرۆسۆفت کؤڵی دا له کڕینی یاهــــــوو: مایکرۆسۆفت جارێکی‌تر که‌وته‌وه دانوساندن له‌گه‌ڵ یاهــــــوو ، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو . دوای ئه‌وه‌ی
"Steve Ballmer" له هه‌فته‌ی ڕابردوو تا کاتژمێر ١ ی ئه‌م شه‌و به‌کاتی ئه‌وروپا له گفتوگۆدا بوو له‌گه‌ڵ Jerry Yang وه David Filo ی نوێنه‌رانی یاهــوو ، هه‌رچه‌ند بڕی ٥ ملیاردۆلاری زیادکرد واته نرخه‌که‌ی گه‌یشته ٤٧،٥ ملیارد دۆلار ، به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامیک ، به پێنج ملیارده‌ی مایکرۆسۆفت ده‌کاته بڕی ٣٣ دۆلار بۆ هه‌ر پشکێک ، به‌ڵام یاهوو داوای ٣٧ دۆلار بۆ هه‌رپشکێک ده‌کات. وه زۆر له‌خاوه‌ن پشکه‌گه‌وره‌کانی یاهـــــــــــــــوو ڕه‌زامه‌ندبوون به ٣٤ تا ٣٥ دۆلار.
هه‌ر چه‌ند له کۆبونه‌وه‌کان نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێک و پاشان " Steve Ballmer" به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی پێوه‌کردن که‌وا مایکرۆسۆفت داواکه‌ی خۆێ ده‌کێشێته‌وه له کڕینی یاهـــــــــوو ، پاش ئه‌وه‌ش "Ballmer" به‌فه‌رمی نامه‌ی کێشانه‌وه‌ی سه‌وداکردنه‌که‌ی نارد بۆ یاهـــــــــــوو ، هه‌رچه‌ند شاره‌زایان ئه‌مه‌ش به تاکتیک ده‌زانن.
زانیاری زیاتر