كێشه‌ی بڕینی ده‌نگ و ڕه‌نگ وه چاره‌سه‌ركردنی.: "Thesycon" كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانیه كه تایبه‌تن به نوسینه‌وه‌ی وه‌گه‌ڕخه‌ر (درایڤه‌ر) بۆ ڕه‌قه‌واڵه (Hardware). تولئامرازێكی زۆرگرنگی دروستكردووه به‌ناوی «DPC Latency Checker» له‌ماڵپه‌ڕی خۆیان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌توانرێت به‌یارمه‌تی ئه‌و تولئامرازه كێشه‌ی بڕینی ده‌نگ ، ڤیدیۆ یاخود یاری كردن بدۆزیته‌وه‌و چاره‌سه‌ری بكه‌یت.
كاتێك سه‌ردانی ماڵپه‌ڕیكی وه‌ك YouTube ده‌كه‌ین یاخود یاریه‌ك ده‌كه‌ین ده‌بینین كه كلیپه‌كه یا خود یاریه‌كه ده‌بڕێت و پاش كه‌مێك ده‌كه‌وێته‌وه گه‌ڕ.
له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ئه‌م تولئامرازه به‌شیه‌وه‌یه‌كی خۆكار ده‌كه‌وێته گه‌ڕ پاشان خشته‌یه‌ك دروست ده‌بێت وه‌ك
ئه‌م خشته‌یه ، ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هیچ كێشه‌یه نه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك
وێنه‌یه بێت كه‌واته كێشه له‌یه‌كێك له‌درایڤه‌ره‌كاندایه ، درایڤه‌ری Netwrok Card , Sound Card یاخو USB كۆنترۆڵ.
بۆ دۆزینه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه ئه‌وا ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌نگاو بنێیت.
Start - Run - devmgmt.msc - OK
له دیڤایس مانیجه‌ر هه‌ر جاره‌و یه‌ك له‌و درایڤه‌رانه‌ی ئاماژه‌م پیكردوون ده‌كه‌ینه‌وه‌و ناچالاكی ده‌كه‌ین (Disable) پاشان تولئامرازه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه ، ئه‌گه‌ر كێشه‌كه نه‌ما كه‌واته كێشه‌كه له‌و درایڤه‌ره‌دایه ، ده‌بێت Update ی نوێترین وه‌شانی ئه‌و درایڤه‌ره دابگریت بۆ چارسه‌ركردنی كێشه‌كه.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه پێكردنه له‌كاتی ئه‌نجام دانی ئه‌م پرۆسه‌یه به تولئامرازی «DPC Latency Checker» كردنه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كانیتر هیچ كارتێكردنێكی نابێت له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كه.
بۆ داگرتنی تولئامرازی
DPC Latency Checker V 1.1.0زانیاری زیاتر
دةتوانم بةشدار بم لة ثرؤطرامةكانتان و بةشى فيَربوون لة كؤمثيوتةر واتة دانانى فيَربوون لة بةشى كؤمثيوتةر ؟