SP3 بۆ ویندۆز XP: پاش ئەو هەموو ڕەخنە و کەمتەرخەمیانەی کەلەسیستەمی ڤیستا تائێستا گیراوە. مایکرسۆفت بۆی دەرکەوت بۆ نمونە کەلەیەکێک لەوڵاتە پێشکەوتوەکانی جیهان و بازاڕێکی زۆر گەرمی ئای‌تی وەکو ئەڵمانیا. داواکاری لەسەر سیستەمی پێشوو XP زۆر زۆرە و بنکەکانی کۆمپیوتەر بەخۆشحاڵیەوە هەر ئەو بەکاردەهێنن، ئەمەش لەبەر ئاسانبەستنەوەی ڕایەڵەی نێو ئەمانەدا. بۆیە ئەمجارە لەڕێکەوتی ٢٩/٤/٢٠٠٨مایکرسۆفت sp3 ئامادە دەکات بۆ داگرتن کەقەبارەکەی ٥٨٠ مێگابایتە. ئەوانەی کەهێڵی DSL خێرایان نییە، دەبێت چاوەڕوانیەکی زۆر بکێشن. هەروەها مایکرسۆفت دەڵێت گەر کڕیاڕ زیاتر ئارام بگرێت، لەسەرەتای مانگی حوزەیران JUN بەشێوەی نوێکردنەوەی خۆکار دادەبەزێتە سەرکۆمپیوتەرەکان کەقەبارەکەی تەنها ٧٠ مێگابایتە. لەم نویکردنەوەدا دەبێت زیاتر بارشانی سیستەمەکە سووکتر بکات و خێرایی و پاراسنێکی باش بدات بەسیستەمەکە. زانیاری زیاتر
بۆچوون
بگەڕێوە سەرەوەی لاپەڕە
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|
ده‌ستخۆش كاك سیامه‌ند!
ئه‌گه‌ر بكرێت ئه‌و به‌رواره چاك بكه‌یت ، ٢٩/٤ نه‌ك ٢٩/٣ ، واته دووبه‌یانی ده‌توانین دایگبرین.
پێم وایه بازاڕی ڤیستا كز ده‌كات.