سایتی ده‌نگه‌کان به‌هۆی ڤایرۆسیکه‌وه ڕاوه‌ستا: ئه‌م ئێواره‌یه گۆران عه‌بدوڵڵا به‌رپرسی ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان ڕایگه‌یاند که سایتی ده‌نگه‌کان به هۆی هێرشێکی ڤایروسییه‌وه که ئه‌وڕۆ 18.04.2008 کراوه‌ته سه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ك له‌کار ده‌که‌وێت.
شایانی باسه، له ماوه‌ی که‌متر له‌شه‌ش هه‌یڤدا ئه‌وه دووه‌مجاره ئه‌م سایته هێرش ده‌کرێته سه‌ری، که جاری پێشوو هێرشه‌که له‌لایه‌ن، شۆڤێنیسته تورکه‌کانه‌وه کرایه سه‌ری و سایته‌که بۆ ماوه‌یه‌کی کورت هاك کرا و دروشم و سرودی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ی لێوه په‌خش ده‌کرا. به‌ڵام هێرشی ئه‌مجاره هێشتاکه دیاریکراو نییه، له چ لایه‌نێکه‌وه کراوه‌ته سه‌ری و بۆچ نیشانه له‌م سایته گیراوه. زانیاری زیاتر
بۆچوون
بگەڕێوە سەرەوەی لاپەڕە
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|
له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ به‌ڕێزتان وه‌ك هه‌واڵنووس،
ئایا ئه‌م جۆره هه‌واڵانه له كه‌یه‌وه بوون به هه‌واڵی ئای‌تی؟
هیرشی ڤایرۆسی؟ كاتێك كه‌سێك نه‌توانێ بۆ خۆی كۆمپیوته‌ر به‌كاربهێنێت بۆ ده‌بێ خۆی بكات به به‌رپرسی كارێك كه سه‌ری له‌به‌ر ده‌رناكات؟
بۆ ئه‌وه زیره‌كن له خواری ماڵپه‌ڕه‌كه‌یانه‌وه بنووسن Powered By Dengekan.com له هه‌مان كاتیش‌دا تا ئێستا فێرنه‌بوون ئیمه‌یلی ڤایرۆس دار نه‌كه‌نه‌وه.
دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه ڕێزم هه‌یه بۆ به‌ڕێزت وه‌ك هه‌واڵنووس و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ش، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه نه‌ك هه‌واڵی ئای‌تی نیه، به‌ڵكوو هه‌ر هه‌واڵیش نیه.