Vista Service Pack1به زمانه‌كانی تر: مایكرۆسۆفت له‌مانگی ڕابردوودا SP1 به‌زمانی ئینگلیزی به شێوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی خۆكار بڵاوكرده‌وه وه بڕیار بوو له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا به‌هه‌مان شێوه بۆ ٢٩ زمانی تر بڵاوبێته‌وه ، تا ئێستا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی SP1 به‌زمانه‌كانی تر به‌شێوه‌ی خۆكار ڕوون نییه ، به‌ڵام بۆ هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی ڤیستا به‌زمانه‌كانی تر ده‌توانن ڕاسته‌و خۆ له‌م
به‌سته‌ره زمانی ویندۆز ڤیستا بدۆزنه‌وه‌و SP1 دایبگرن و دایمه‌زرێنن.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌ران ده‌بێت ماوه‌یه‌كی زیاتر چاوه‌ڕێ بكه‌ن ئه‌وه‌ش كاتێك ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر Windows Update نه‌گونجاندن له سیسته‌مه‌كتدا بدۆزێته‌وه وه‌ك هه‌ڵه‌ی درایڤه‌ر یاخود نه‌گونجاندنی درایڤه‌ر و هتد........................
بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و جۆره كێشانه بزانن ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م
به‌سته‌ره بكه‌ن.
له‌دوای دامه‌زراندنی Vista Service Pack1 زۆر گۆڕانكاری به‌رچاو نابینرێت ، جگه له‌گۆڕانی بچووك وه‌ك لاچونی Search له‌سه‌ر مێنوی Start وه نوێبونه‌وه‌ی DirectX 10 بۆ وه‌شانی 10.1 .
وه هه‌روه‌ها Windows Genuine Advantage (WGA) زۆر به‌هێزتر كراوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كۆپی نایاسایی ( پیرات كۆپی).