ISO دەیەوێت ODF و OOXML پێکەوە گرێدا.: ڕێکخراوی ISO کەئەرکی بنەڕەتکردنی پەڕگەیە لەجیهاندا لەدوایەمین دانشتنیدا لەشاری Oslo. نەک تەنها جۆری پەڕەگەی OOXML بەبنەڕەت دیاری کرد بەڵکو لەگەڵ ڕکەبەری ODF هەردوکیانی خستە ژێر یەک چەترەوە. بۆ ماوەیەکی درێژ سێ گرووپ پێکهێنران بۆ بەرجەستەکردنی ئەم بڕیاری بنەڕەتکردنە. دوانیان پەیوەستن هەریەکە بەجۆرە پەڕگەی خۆیەوە وە سێهەمیان ئەرکی پێکەوەگرێدانی هەردووکیانی هەیە وە کار بۆ پێکەوە ڕێکخستنیان بکرێت کەوابێت لەداهاتویەکی نزیکدا جۆرە پەڕگەیەکی بنەڕەت سەقامگیر بکرێت. هەرچەندە لەم هەواڵەدا پەلە کرابوو گوایە مایکرۆسۆفت بردویەتەوە لەپێشبڕکێی بنەڕەتکردنی جۆرە پەڕگەی office دا کەلەلایەن ISOــوە دیاری دەکرێت. نەیارانی ئەم هەواڵە کەمایکرسۆفت بردویەتەوە هەستان بەدروستکردنی کەمپینێک دژ بەو بڕیارە NO to the Microsoft Office format as an ISO standard. کۆبونەوەکەی دوێنێی ئۆسلۆ ئارامی گەڕانەوە نەختێک بۆ هاوڕێیانی سەرچاوەی کراوە. زانیاری زیاتر
بۆچوون
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
گــــــــوگل وێبگه‌ڕێکی نوێ "Chrome"
گوگڵ به‌وێبگه‌ڕێکی نوێوه هاته مه‌یدانی پێشبڕکێی وێبگه‌ڕ . بڕیاره ئه‌مڕۆ گــوگڵ وه‌شانی تاقیگاری " Google Chrome" له ١٠٠ ووڵاتدا دابه‌زێنێت.
Internet explorer 8
MS به‌ته‌مایه له‌مانگی ١١ دا ، وه‌شانی ته‌واوی IE8 بڵاوبکاته‌وه، وه بڕیاره ڕۆژی پێنج شه‌ممه ، ٢٨ مانگی وه‌شانی تاقیگاری٢ بڵاوبکرێته‌وه.IE8 پشتگیریWindows Vista XP, Server 2003 وه Server 2008 ده‌کات.
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
|
| |
|
ده‌ستخۆش كاك سیا!
ڕاسته دوێنێ خۆپیشاندانێك كرا له ئۆسڵۆ به سه‌رپه‌رشتی "Steve Pepper" داوایانكرد:
MS پشتگیری ODF بكات وه‌ك ستاندا‌رت وه ECMA داواكاریه‌كه‌ی ڕابگرێت وه ISO ڕازینه‌بێت كه OOXML بكرێت به بنه‌ڕه‌ت (ستاندا‌رت) وه‌هه‌روه‌ها داوایان له حكومه‌تی نه‌رویج كرد كه OOXML به ببنه‌ڕه‌ت نه‌ناسێت له نه‌رویج.
به‌كارهێنه‌ران ده‌یانه‌وێت كه یه‌ك ستاندا‌رت هه‌بێت نه‌ك دوو.