YAHOO و Google هەماهەنگی دەکەن دژ بەMicrosoft: کاتی ئەوە هات کەیاهوو کارتی گەورەترین ڕکەبەری خۆی کەگووگڵ ــە بەرامبەر بە مایکرۆسۆفت بەکاربهێنێت، ئەویش هەماهەنگی لەپڕۆژەیەکی نوێ‌دا. بەم هەماهەنگییە دەیەوێت ئەو ئارەزووەی مایکرۆست زیندەبەچاڵ بکات بۆ کڕینی یاهوو. ئەم هەماهەنگیەش بواری پڕوپاگەندەی سەرتۆڕی ئەنتەرنێت دەگرێتەوە. لەسەرەتاوە بەشێوەیەکی تاقیکاری دەچێتە پێشەوە لەئەزمووندا دەبێت، تاکو لەداهاتویەکی نزیکدا پڕۆژەی گەورەتر گرێبەست بکەن. لەلای خۆیەوە مایکرسۆفت بەم هەماهەنگیە ناخۆشحاڵە، وەباس لەدەست بەسەرداگرتنی بازاڕگەری وێب دەکات لەلاین ئەو دووانەوە. ئەم هەنگاوەی یاهوو دوای ئەوەدێت کەمایکرۆسۆفت دوێنی ڕایگەیاند کەبەنرخێکی کەمتر لەوەی بڕیاربووە بەتەمایە یاهوو بکڕێت. ئەمەش زۆر ترسناکی بۆ بەشدارانی Action یاهوو دروستکردووە لە بازاڕەکانی دراودا. زانیاری زیاتر
بۆچوون
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
چین سانسۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت لاده‌بات
هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ی زۆر له ووڵاتی چین ده‌گیرێت ، به‌ڵام ته‌نیا سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه لاده‌بات که ئێستا به‌بۆنه‌ی یاریه‌کانی ئۆڵۆمپیک له په‌کینن و هاوڵاتیانی خۆیان به‌رده‌وام سانسۆریان له‌سه‌ره.
|
| |
|
ده‌ستخۆش منیش ئه‌و هه‌واڵه‌م پێش چه‌ند ڕۆژێك خوێنده‌وه كه MS نرخه‌كه‌ی داده‌گرێت گه‌ر یاهوو ڕازی نه‌بێت ، به‌ڵام یه‌كگرتنی یاهوو گـــــــــووگڵم نه‌بیستبوو ،كارێكی باشه گه‌ر ببنه هاوپه‌یمان.