خوێندگاکانی Kanton Genf دەگوازنەوە بۆ سەرچاوەی کراوە.: بەپێی هەواڵێک کەلەڕۆژنامەی Tribune de Genève شاری Genf دەرچووە، نزیکەی 9000 کۆمپیوتەر لەسەرجەم خوێندنگاکانی ئەو شارەدا دەبێت لەمانگی ئەیلولی ئەم ساڵەوە بەرەو نەرمەواڵای سەرچاوەی کراوە بگوازنەوە. کە سیستەمی کارگێڕی ئوبونتو وەکو بنەما دادەمەزرێت و نەرمەکاڵاکانی OpenOffice بەکارببرێت لەمەودوا. وە سوودێکی تەواو لەنەرمەواڵاکانی تر وەربگربگیرێت بەتایبەتی GIMP. هۆکاری ئەم گواستنەوەیش نەک تەنها لەبەر هۆکارە ئابوریەکە بێت، بەڵکو هۆکاری سەرەکی بەشداربوونی خوێندکارانە لەخودی کۆدەکاندا کەلەو ڕۆژنامەیەدا بە "دیموکراتیزەبوونی نەرمەواڵا و کۆدەکانی و بەشداربوونی خودی تاکی خوێندکارانە لەو پرۆسەیەدا" ناو براوە. لەپاڵ ئەمەشدا ئەوە ڕاگەیەندراوە کەتائێستا خوێندکاران لەکاتی BOOT دا دوو سیستەمیان هەبوو بۆ هەڵبژاردن (لینوکس-ویندۆز)، بەڵام لەمانگی ئەیلولەوە تەنها دەبێت بەلینوکس. زانیاری زیاتر
|
چەند پرۆگرامێکی بەسوود
7zip , IrfanView , AntiVir , Minimo , Gimp , Drupal , Debian , Apache , PHP , Mysql , XAMPP , Lighthttpd , Emacs , Notepad2
|
Short News
ویندۆزی 7
مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمجار زانیاری دەربارەی ویندۆزی 7 بڵاودەکاتەوە.
وه‌شانی نوێی Pinnacle Studio 12
پرۆگرامێکی باشی مۆنتاژ و ڤیدیۆیه ،خێراتر‌و باشترکراوه ، ده‌توانن ڤیدیۆ به‌م جۆرانه HD DVD, AVCHD ، BluRay ، MPEG-1/2/4, DivX, iPod, PSP, Real وهWindows Media پاشه‌که‌وت بکه‌ن.
Linspire
کۆمپانیای Xandros کۆتایی بە وەشانی Linspire دەهێنێت. ئەم وەشانەی لینوکس پێشتر بە Lindows ناسرابوو.
چین سانسۆر له‌سه‌ر ئینته‌رنێت لاده‌بات
هه‌رچه‌ند ڕه‌خنه‌ی زۆر له ووڵاتی چین ده‌گیرێت ، به‌ڵام ته‌نیا سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسانه لاده‌بات که ئێستا به‌بۆنه‌ی یاریه‌کانی ئۆڵۆمپیک له په‌کینن و هاوڵاتیانی خۆیان به‌رده‌وام سانسۆریان له‌سه‌ره.
|
| |
|