Google Docs ده‌بێت به ده‌رهێڵ.: "Google Docs" پرۆگرامێکی سه‌رهێڵی تێکست نووسین بوو وه‌ک مایکرۆسۆفت وۆرد که ده‌توانرێت له سه‌رهیڵ به‌کاربهێنرێت ، به‌ڵام به‌م زووانه ده‌توانرێت به‌کاربهێنرێت به‌بێ په‌یوه‌ندی کردن به ئینته‌رنێت به‌پێی PC World.
له‌هه‌نگاوی داهاتوو ، گــــــــووگڵ هه‌مان گۆڕانکاری له پرۆگرامه‌کانی تردا ده‌کات وه‌ک پرۆگرامه‌کانی ژمێریاری و پێشکه‌شکاری.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی گــــــــووگڵ له‌وانه‌یه بۆ فشاری زیاتر خستنه سه‌ر مایکرۆسۆفت بێت که ساڵانێکه قازانجێکی زۆری کردووه له‌م جۆره پرۆگرامانه ، چونکه کاتێک پرۆگرامێکی خۆڕایی هه‌مان کار بۆ به‌کارهێنه‌ران ئه‌نجام بدات ئه‌وا به‌کارهێنه‌ر ئه‌و پرۆگرامه گرانبه‌هایانه‌ی مایکرۆسۆفت ناکڕێت.
گــــــــــــــووگڵ کۆدی سه‌رچاوه‌ی کراوه‌ی "produkt Gears" ی به‌کارهێناوه بۆ ئه‌م کاره که زۆر له کۆمپانیاکانی پرۆگرامکردن ده‌ستیانکردووه به به‌کارهێنانی.
زانیاری زیاتر