Mac ی هاكك كرد به ٢ خوله‌ك.: Mac OSX تێكشكێنرا له پێشبركێیه‌كدا كه لینوكس و ڤیستا تێیدا به‌شدراربوون.
له كۆنفرانسێكدا كه له شاری "Vancouver" ووڵاتی كه‌نه‌دا سازكرا بۆ هاككه‌ره‌كان ده‌رباره‌ی به‌هیزی سیسته‌مه‌كان له رووی پاراستنه‌وه ، ماك به دوو خوله‌ك هاككرا.
هه‌ر هاككه‌رێك بیتوانیایه یه‌ك له‌و كۆمپیوته‌رانه هاكك بكات و ده‌ستیبگاته چه‌ند په‌ڕگه‌یه‌كی دیاریكراو له‌و سێ سیسته‌مه‌دا ئه‌وا بڕی ١٠٠٠٠ دۆلار و ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی هاكی ده‌كات وه‌رده‌گرت وه‌ك خه‌ڵات.
سێ جۆر لاپ‌تۆپ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان كرابوو (Sony Vaio به‌سیستمه‌ی Ubuntu 8.10) و (Fujitsu U810 به سیسته‌میWindows Vista) وه (Macbook Air به سیسته‌می Mac OS X) په‌یوه‌ندیان گرێدا به ڕایه‌ڵه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌وه.
"Charlie Miller" یه‌كیك بوو له‌و هاككه‌رانه‌ی كه توانیتی به ماوه‌ی دوو خوله‌ك Macbook بشكێنیت و بگاته ناو سیسته‌مه‌كه.
"Miller" میوانێكی ڕووح سوكی باره‌گای سه‌ره‌كی كۆمپانیای Apple نه‌بوو ، چونكه پێشتر به‌یه‌كه‌م هاككه‌ر ناسرا كه مۆبایلی به‌ناوبانگی Iphone ی هاككرد.
ناوبراو به ڕێگه‌یه‌ی نه‌زانراو خۆی گه‌یانده ناو ماك و توانیتی پۆستی ئه‌لكترۆنی بخوێنێته‌وه‌و وه به وێبگه‌ڕی لاپتۆپه‌كه سه‌ردانی شوێنی خوازراوی خۆی بكات.
" Miller" نه‌یویست چۆنیه‌تی هاككردنه‌كه‌ی ئاشكرابكات ، چونكه ئه‌و مێتوده‌ی به‌كاریهێنا مافی پارێزراوبوو بۆ سپۆنسه‌ری «Tippingpoint» كه هه‌ڵده‌سێت به به‌رزكردنه‌وه‌ی كێشه‌كه له‌گه‌ڵ Apple پێش ئه‌وه‌ی ئاشكرابكرێت.
جێگای ئاماژه پێكردنه هیچكام له ڤیستا و ئوبنتوو هاكك نه‌كران له‌یه‌كه‌م ڕۆژی پێشبڕكێكردنه‌دا بڕیاره چه‌ند ڕۆژێكیتریش پێشبڕكێكه به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه : VG .no
من وەک خۆم دەست خۆسیتان لی دە کەم