وێبگه‌ڕی Safari 3.1 دووقات خێراتر له IE7: وویبگه‌ری Safari كۆمپانیای Apple وه‌شانی كۆتایی وه‌شاند . ئه‌مه‌ش وێبگه‌ڕێكه هه‌ر وه‌ك Internet Explorer , Firefox وه Opera و ێبگه‌ڕه‌كانی تر ، به‌ڵام ئه‌م وێبگه‌ڕه پێشتر ته‌نیا پشتگیری سیسته‌می كارگێری Mac ی ده‌كرد.
له‌دوای چه‌ند وه‌شانێكی تاقیگاری بۆ ویندۆز ، وه‌شانی كۆتایی وه‌شێنرا . ئه‌وه‌ی زۆر سرنج ڕاكێشه و جێگای ئاماژه پێكردنه له‌م وه‌شانه‌دا ئه‌وه‌یه پشتگیری زمانی كوردی ده‌كات و ماڵپه‌ڕه كوردیه‌كان به جوانترین شێوه پیشان ده‌دات وه له‌هه‌موو وێبگه‌ڕه‌كانی تر جوانتر.
كاتێك ئه‌م وێبگه‌ڕه به‌كارده‌هێنیت ئاره‌زویه‌كی زیاترت ده‌بێت بۆ خوێندنه‌وه‌و نوسین له مالپه‌ڕه كوردیه‌كان وه ئه‌رك و ماندبوونی ڕاسته‌قینه‌ی وێب دیزاینه‌ره‌كان پیشان ده‌دات.
به ووته‌ی Apple وێبگه‌ڕی Safari باشترین وێبگه‌ڕه له جیهاندا « The Worlds Best Browser» وه دوو قات له ئنیته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر خێراتره ، بێشك وێبگه‌ڕێكی زۆر خێرایه. وه له Java script دا شه‌ش جار له‌وێبگه‌ڕه‌كانی تر خێراتره.
بێگومان هیچ كام له وێبگه‌ڕه‌كان بێ كه‌موكوڕی نییه ، كێشه‌ی زمانی كوردی ته‌نیا له‌كاتێكدا له گــــــــــــــــــــــوگڵ دا بنوسیت به كوردی سۆرانی هه‌ندێك له‌پیته‌كان به‌یه‌كه‌وه نالكێن وه ناونیشانی ئه‌و ئه‌دره‌سانه‌ی به كوردی نوسراون ، پیته‌كانی به نه‌لێكنراوی ده‌رده‌كه‌ون له سه‌ر تولئامرازی وێبگه‌ڕه‌كه له‌سه‌ره‌وه ، ئه‌مه‌ش به كێشه هه‌ژمار ناكرێت.
وه ده‌توانرێت به‌ئاسانی چاره‌سه‌ربكرێت به نوێكردنه‌وه‌ی فۆنتی Arial ئه‌وه‌ش به‌داگرتن و دامه‌زراندنی ئه‌م پرۆگرامۆكه بچووكه‌ی خۆمان
http://www.kurditgroup.org/download/1332/KurdishGoogleFont.exe
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م وێبگه‌ڕه:
________________________
زۆر خێرایه له‌كردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌كانی نێت ( وێب ).
پیشاندانی لاپه‌ڕه‌كان به‌جوانترین شیوه.
ئاسانی به‌كارهێنان و دامه‌زراندن و هێنان ناردنی دڵخوازه‌كانت ( Bookmarks,Favorite).
باشترین Pop-up بلۆككه‌ر.
به‌كرته‌یه‌ك كێشه‌ی plug-in چاره‌سه‌رده‌كرێت و داده‌مزرێت.
پشتگیری RSS
پێم وایه ئه‌م وێبگه‌ڕه له‌داهاتوودا به‌كارهێنه‌ری زۆرده‌بن ، به‌ڵام ویبگه‌ڕه‌كه پێویستی به‌فراوان كردن هه‌یه له‌وانه ( گۆڕانكاری له كه‌وڵ (skins) گۆڕانكاری ، زیادكردنی دوگمه‌و Tabs وه Widgets هتد................
ده‌توانن وێبگه‌ڕیSafari 3.1 Final for Windows كه قه‌باره‌كه‌ی ١٨،٧ میگابایته له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه دابگرن وه رای خۆتان بنوسن.
دابگرهزانیاری زیاتر