ئه‌نتی ڤایرۆسه‌که‌ت (Update) نوێ بکه‌ره‌وه .: Finnish national Computer Emergency Response Team ه (Certi-FI) فنله‌ندی وه Centre for the Protection of National Infrastructure ه (CPNI) ی به‌ریتانی ، ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتێکیان بڵاوکرده‌وه که‌وا هه‌ندێک له کۆمپانیاکانی ئه‌نتی ڤایرۆس که‌لێنی پاراستن له پرۆگرامی ئه‌نتی ڤایرۆسهکانیاندا هه‌یه.
له‌م که‌لێنانه‌وه هێرشبه‌ران ده‌توانن پرۆگرامه‌کانی پاراستنی سیسته‌مه‌که‌ت نا چالاک بکه‌ن.
ئه‌م که‌لێنانه‌ی پاراستن له‌لایه‌ن زانکۆی " Olulu" له ووڵاتی فنله‌نده دۆزرایه‌وه.
Gentoo, Debian وه F-secure له‌و پرۆگرامانه‌ن که‌ئه‌م که‌لێنانه‌یان تێدا دۆزراوه‌ته‌وه.
" Pirrka Palomäki" به‌ڕیوه‌به‌ری ته‌کنه‌لۆجی له کۆمپانیای F-Secure له پرێس کۆنفرانسێکدا ووتی ئێمه چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌یه‌مان به CD ناردووه بۆ به‌کارهێنه‌رانمان ، له‌به‌ر ئه‌وه به‌کارهێنه‌رانی ئێمه ئه‌و مه‌ترسیه زیانیان پێناگه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌نتی ڤایرۆسێکت هه‌یه باشتر وایه نوێی بکه‌یته‌وه یا خو تاقیبکه‌یته‌وه بۆ بۆ خۆپاراستن له‌و مه‌ترسیه.
بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابیت له‌وه‌ی که ئه‌و کێشه‌یه پرۆگرامه‌که‌ی تۆ ده‌گرێته‌وه یا نا ، سه‌ردانی سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هه‌واڵه بکه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که به درێژی.
زانیاری زیاتر
سه رکه وت‌و بن