Maxthon 2: Maxthon یەکێکە لەو وێبگەڕە چاکانەی کە ڕووی پاراستن و پشتیوانی ئەو زمانانەی کە بەلای راستدا دەنووسرێن، ئاسانکاری فرەتری تێدا کراوە.
سێ تایبەتمەندی کە ئەم وێبگەرە لە وەێبگەرەکانی تر جیادەکاتەوە، بریتین:
- دانانی وشەی نهێنی و دیاریکردنی ئەو کەسانەی کە مافی بەکارهێنانی ئەم وێبگەرەیان لەسەر کۆمپیوتەکەکەت هەیە
- گۆڕینی شێوەی (interface style) وێبگەرەکەت، کە دەتوانی بەم شێوانە بێگۆڕی :
Office 2000, Office 2003, Office XP , XP Native.
- گۆڕینی زمانی وێبگەرەکەت پاش دامەزراندن و لەکاتی هەر بەکارهێنانێکدا کە خۆت دەتەوێت، بۆ ئەم کارە پشتیوانی 28 زمان دەکات، لەوانەش زمانی عەرەبی.
بەراستی ئەمەیان کارێکی زۆر نایابە و جیاوازە لە گۆرینی chracter Encoding کە وێبگەرەکانی تر پشتیوانی لێدەکەن. لەمەیاندا بەکارهێنەر دەتوانێت لە ئینتەرنێت کافێیەکیشدا بە ئاسانی روخساری وێبگەرەکەی بکات بە عەرەبی و بە ئاسانی بەکاری بێنێت.
ئەمانە و زۆر شتی تر...
خۆزگە هاوکارەکوردەکانمان کە لە بواری پرۆگرامکردندا سەرقاڵن، لەم بوارەدا کارێککیان بکردایە، کە زمانی کوردیش بخەنە سەر ئەم وێبگەرە و بەکاربەری کوردزمان لەم خزمەتگوزارییە بەهرەمەند بکەن.
لەم لینکەدا
http://www.maxthon.com دەتوانن ئەم وێبگەرە دابگرن.
زانیاری زیاتر
بەرێزان ئەگەر توانیتان دوو هەواڵی یەکەم لەمەڕ وێبگەری Mozilla Firefox 3 Beta 4 لەیەك بدەن و وەك یەك بابەت دایگرن، زۆر سوپاسگوزار دەبم
هەر سەرکەوتوو بن