زاڵبوون له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆگرامانه‌ی له‌گه‌ڵ ویندۆز به شێوه‌یه‌کی خۆکار ده‌ست به ئیش ده‌که‌ن!:
له‌گه‌ڵ ئیش‌کردنی ویندۆز هه‌ندێ پڕۆگرام هه‌ن که به شێوه‌یه‌کی خۆکار ده‌ست به ئیش‌کردن ده‌که‌ن و ده‌بنه هۆی خاو بوونی ویندۆز. زۆڕبه‌ی ئه‌م پڕۆگرامانه ئامرازێکی پێشینه له شوێنی خۆکاری ویندوز نشته‌جێ ده‌که‌ن که جار به جار داوای به‌ڕۆژ بوونه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌که‌یان ده‌که‌ن .کورت و کورمانجی مرۆڤ زۆڕ لێی بێ‌تاقه‌ت ئه‌بێ. بێ‌گومان ده‌ست به ئیش‌کردنی خۆکاری هه‌ندێ پڕوگرام وه‌کۆ دژه‌ڤایرۆسه‌کان و دیواری ئاگری نه‌ک خه‌راپ نییه زۆڕیش پێویسته به‌ڵام ده‌ست به ئیش‌کردنی خۆکاری هه‌ندێ پڕۆگرام وه‌کۆ Microsoft Office , Photoshop , WinAmp , QuickTime زۆڕ بێ‌تام و بێ‌مانایه.
مه‌به‌ست له‌م بابه‌ته ناساندنی هه‌ندێ ڕێنماییه بۆ ڕزگاربوون له ده‌ست ئه‌م جۆره پڕۆگرامانه.
1 : نووسینی MSCONFIG له به‌شیRun هه‌ر وه‌کۆ له‌م
به‌سته‌ره‌دا هاتییه.
2 : کۆمه‌ڵێ پڕۆگرام هه‌ن که ئیشی MSCONFIG ده‌که‌ن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکوپێکتر.
که لێره‌دا چه‌ند له‌م پڕۆگرامانه‌تان پێی ده‌ناسینین .
I : پڕۆگرامی
AutoRuns
II : پڕۆگرامی
MSConfig Cleanup که لیسته‌یه‌ک له‌و پڕۆگرامانه‌ت ده‌داتێ که ده‌تووانیت ده‌ستنیشانیان بکه‌یت که له‌گه‌ڵ ویندۆز ئه‌کتیڤ نه‌بن.
III : پڕۆگرامی
Starter v5.6.2.8
که
لێـــــــره‌دا چۆنیه‌تی ئیش‌کردن له‌گه‌ڵی به وێنه پێشان دراوه.
IV : پڕۆگرامی
Startup Control Panel
به‌داخه‌وه زۆڕ ئاسان نییه یا خۆد باشتره بڵێن مه‌حاڵه بزانین کامه پڕۆگرام له لیستی Startup دایه بۆ نموونه ناخوازی دژه‌ڤایرۆسه‌که‌تی له لیستی Startup دا لابه‌ری و ده‌ته‌وی به شێوه‌ی ئاسایی له‌گه‌ڵ ویندۆز ئیشی خۆی بکات. له ژێره‌وه چه‌ند ماڵپه‌ر هه‌یه که زانیاری زۆڕترت ده‌داتێ له‌سه‌ر لیستیStartup ویندۆز
1 :
Windows Startup ماڵپه‌ڕیکه بۆ گه‌ڕیان به دووای ناوی فایه‌ل و پڕؤگرامه‌کانی خۆکار
2 :
PCreview Startup که فایه‌ل و پڕۆگرامه باش و خه‌راپانه به سیمبۆڵێکی جووان پێشان ده‌دات.
3 :
Bleeping Computer ناساندنی نزیک 21000 پڕۆگرامی خۆکار
سه‌رچاوه [
Download Squad ]