هیچ نێت بانكێك ١٠٠٪ پارێزراو نییه: چاودێرانی گه‌وره‌ترین كۆمپانیای پاراستن له جیهاندا
Symantec ده‌ڵێن هیچ نێت بانكێك به ته‌واوی پارێزراو نییه‌و هاككه‌ره‌كان ده‌توانن چی‌یان بوێت بیكه‌ن هه‌ر كاتێك بیانه‌وێت.
سیمانتیك كه بنه‌كه‌ی سه‌ره‌كیان له ئه‌وروپا له دبلینی پایته‌ختی ئیرله‌نده‌یه. دابه‌ش بوون به سێ مه‌لبه‌نده‌وه كه چاوه‌دێری هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن.
به‌ر پرسیك له سیمانتیك "Kevin Hogan" ده‌ڵێت به‌شێكمان له تۆكیۆ و یه‌ك دبلن و به‌شێك له كالیفۆرنیا كه له شه‌وڕۆژیكدا ٨ كاتژمێر له ئێشكگرتنداین ، مه‌به‌ست له‌م جێگایانه‌ش كه بنه‌كانیان تێدا دامه‌زراندووه جیاوازی كاته له‌م ووڵاتانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌مو كاتیكدا ئێشكگریان هه‌بێت.
له‌م مه‌ڵبه‌ندانه‌دا ژماره‌یه‌ك له پسپۆڕه هه‌ره شاره‌زاكانی بوواری پاراستنی ئایتی كارده‌كه‌ن له‌ناو ئه‌م كه‌سایه‌تیانه‌دا " Elia Florio" یه كه زۆربه‌ی زۆری هه‌ڵه‌و كه‌لێنه‌كانی ویندۆزی دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی جیگای بایه‌خپێدانه له‌كاتی پشووی خۆیدا ئه‌م هه‌ڵانه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده كاری ئه‌ویش نییه ئه‌وكاره‌بكات له‌كاتی پشووی خۆیدا.
پسپۆڕێكی تر "Liam O’Murchu," ده‌ڵێت ئه‌ركی من كاركردنه له‌به‌شیكی پرۆگرامێكی بچوكدا كه كۆدی مه‌ترسیدار دروست ده‌كات ، ناوبراو كاری دروستكردنی به‌رهه‌ڵستییه بۆ ئه‌و ڤایرۆسانه‌ی كه‌ڕۆژانه بلاوده‌بنه‌وه.
شایانی باسه له‌م كاته‌دا هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی زۆر هه‌ن بۆ نێت بانكه‌كان وه ڕۆژانه زۆر له به‌كارهێنه‌رانی نێت بانك زیانیان پێده‌گه‌ینرێت و دراویان دیارنامێنێت.
ئه‌م پسپۆڕانه پێیان وایه زۆر ئاسانه « فێڵكردن له بانك» ، وه ده‌ڵێن هیچ میتودێكی «Logging (computer security)» به ته‌واوی پارێزراو نییه . وه ده‌ڵین تا هاككه‌ر بتوانێت چاوه‌دێری له‌نیوان نێت بانك و كۆمپیوته‌ری به‌كارهێنه‌ران بكه‌ن ئه‌وا ده‌توانن چی‌یان بوێت بیكه‌ن.
یه‌كیك له هێڕشه‌مۆدێرنه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ بانكه‌كان له ڕیگه‌ی بلاوكردنه‌وه‌ی پرۆگرامیك ده‌نێردرێت بۆ كۆمپیوته‌ری به‌كارهینه‌ر له‌ڕیگه‌ی نامه‌ی ئه‌لكترۆنی یاخود كرته‌كردن له ڕێكلامیك كه بۆ جێگایه‌كی تره له جیگایه‌ی كه ڕیكلامی بۆ كراوه.
ئه‌م پرۆگرامه به شاراوه‌یی له‌ناو كۆمپیوته‌ركه‌تدا داده‌مه‌زرێت وه توانای چاوه‌دێری و گویگرتنی په‌وه‌یوه‌ندی ٤٠٠ نێت بانكی هه‌یه. پرۆگرامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خۆكار ئاراسته‌ی په‌وه‌یوه‌ندیه‌كانت ده‌گۆڕیت به بی ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ر یا نێت بانك په‌یپێبه‌رن.
"O’Murchu" ده‌ڵێت ئه‌م جۆره هێڕشه ئێستا زۆر بڵاوه له وولاتی به‌رازیل وه به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له ئه‌وروپادا بڵاوبۆته‌وه ، به‌ڵام تواناداری هاككه‌ره‌كان له پێشكه‌وتنێكی خێرادایه له م بوواره‌دا.
شرۆڤه‌كار "Amanda Grady" له Symantec Response Center دوای هاوكاری هاوڵاتیان ده‌كات و ده‌ڵێت ده‌بێت به‌كارهێنه‌رانی «نێت بانك» به‌زووترین كات زانیاری بده‌ن به بانكه‌كان و كۆمپانیاكانی بوواری پاراستن له كاتی هه‌ستكردن به هه‌ر مه‌ترسییه‌ك.
بةلَىَ